رۆژنامەی ھەولێر

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی، پێشوازیی لە تەرمی “غازی حاجی مەلۆ ” كرا

بە ئامادەبوونی عبدالمهيمن بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی دیكە لە کەسایەتی سیاسی و سەربازی و كەس و كار و خانەوادەكەی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازیی لە تەرمی پێشمەرگە و کەسایەتی و خەباتگێر و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان خوالێخۆشبوو “غازی حاجی مەلۆ ” کرا و تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفای لە سەر تەرمی خوالێخۆشبوو دانرا.