رۆژنامەی ھەولێر

لە كابینەی نۆیەمدا.. چاکسازیی گەورە لە کەرتی دەرمان كرا و دەرمانی قاچاغ، ساختە و بێکوالیتی نەمان

ماكوان عێزه‌‌ت-هەولێر

پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەڵگری مەشخەڵی هەموو كایەكانی هەرێمی كوردستانە، یەكێك لە سێكتەرە تایبەتەكان كە بە ڕشدی كاری لەسەر كرد سیستەمی تەندروستی بوو.

لە كابینەی نۆیەمدا، وێرای ئەو هەموو ئاستەنگانە بۆ بەرەو پێشبردنی هەرێم هاتنە پێش، بەڵام توانرا كاری زۆر بەرچاو خزمەتی گەورە بە هاونیشتمانیانی هەرێم بگەیەندرێت، پارتی چاوگێڕانه‌وه‌ بە سیسته‌می تەندروستی و نه‌هێشتنی کەموکورتییەکانی، بە ئەركی خۆی دەزانێت بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی تەندروستی.
ئەمجارەش پارتی دیموكراتی كوردستان بە لیستی ژماره‌ (275) بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكات و هەڵگری خەمی گەورەتر لە ئەستۆ دەگرێت بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی تەندروستی تا دواجار هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان سوود مەندبن.
لە كابینەی نۆیەمدا چاکسازی گەورە لە کەرتی دەرمان كرا لەو بارەیەوە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت:
شۆڕشی چاکسازیی دەرمان شانازییەکی گەورەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەژێر چاودێری و ئیرادەی مەزنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
کوردستانی پاک کردەوە لە دەرمانی قاچاغ، ساختە و بێکوالیتی، سەلامەتیی هاوڵاتییانی کوردستانی پاراست کە دەروازەی سەلامەتیی هەموو هاوڵاتییانی عێراق بوو.
دەرمانی فەرمی و دەرمانی یاسایی و دەرمانی کۆنترۆڵکراو و
کاریگەر؛ ئەو دەرمانەیە کە سەرچاوە و کارگەکەی بەرهەمی دەهێنن لەهەر جێگەیەكی دونیا بێت تۆمارکراوە لە کوالیتیی کۆنترۆڵ، گواستنەوە و هێنانە ناو هەرێم و کۆگاکردن و پشکنین و فرۆشتن و بەبازاڕکردن و بەدواداچوونکردنیشی لەژێر چاودێریی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
وەزیری تەندروستی دەشڵێت: دەستانخۆش ئیرادەی گەورە و مەزن و خۆڕاگریی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بازرگانیکردن و قاچاخی و بێکوالیتی دەرمانتان کردە چیرۆکێکی ڕابردوو، هەروەها دەستخۆشیش لە تیمەکانی کوالیتی کۆنترۆڵ و پاڵپشتانی بەویژدانی چاکسازیی دەرمان دەكات.
لە كابنەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی تەندروستی بەر پارتی كەوت، ئەو وەزارەتە چەندین دەستكەوتی گەورەی بۆ خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان هێنایە ئاراوە، ئەمە وێڕای ئەو ئاستەنگە گەورەیەی كە ڕوو بەڕووی بوویەوە بە تایبەت لە سەرەتای دەسپێكی كابینەكە كە چووە سەنگەری دژ بە ڕووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا (كۆڤید نۆزدە).
چەندین سێكتەری گرنگ و هەستیار لە كەرتی تەندروستی كاری ڕژدی بۆ كرا و ئەم كارانەش بووە هۆی دڵخۆشی هاووڵاتیان، چونكە هەموو گۆڕانكارییەكان بە خزمەتی نەخۆش و هاووڵاتیان بوون.
یەكێك لەو بوارانەی كە كاری بۆكرا دروستكردنی ستیكەری دژە ساختە بوو، هەروەك د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونیدەكاتەوە كە: پرۆسەی ستیكەری دەرمان بۆ هاووڵاتیی گرنگە كە بزانێ‌ ئەوە لە ڕێی حكوومەتەوە هاتووە یان نا، واتە کەرتی دەرمان سەنگی مەحەكی نێوان هاووڵاتیی و حكوومەتە، وا دەكات كە هاووڵاتیی متمانەی بەو دەرمانە هەبێت كە دەیكڕێت، هەروەها ناساندنەوەی دەرمانی یاسایی و قاچاغە، ئێستە ستیكەرەكە تەنیا كاغەزێك نییە بەڵكو سیستەمی تەكنەلۆجیایی نوێیە بۆ ڕێگری لە دەرمانی قاچاغ، هەروەها ئەو كۆدەی لە سەرییەتی پێت دەڵێ‌ كە ئەو دەرمانە بە كۆنترۆڵی دەرمان دەرچووە یا نا و پێویستی بە وردبوونەوەی زۆر نییە و بەبێ‌ مەترسیی دەتوانی بەكاری بهێنێ‌، لە دوو مانگی داهاتوو دوا دەرفەتە كە دەرمانخانەكان ستیكەر بخەنە سەر دەرمانەكانیان.
بوونی ستیکەری حکومەت لەسەر دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان کە ئەم دەرمانانە سەرجەم قۆناغەکانی کوالێتی کۆنترۆڵی تێپەڕاندووە و گونجاون بۆ بەکارهێنان، بۆیە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم جەختدەكاتەوە كە هەر دەرمانێک و پێداویستی پزیشکی ستیکەری حکومەتی لەسەر نەبوو ئەوا دەرمانی نایاساییە و ساختەیە خۆتی لێ بەدوور بگرە.
وەزیری تەندروستی جەختدەكاتەوە و دەڵێت: ئێمه‌ له‌ چه‌ندین و ته‌وه‌ر و دۆسییه‌یه‌ك چاكسازیمان له‌ كه‌رتی ته‌ندروستیدا كردووه‌‌، به‌ڵام گرنگترینیان لای ئێمه‌ چاكسازیكردنه‌ له‌ سیسته‌می ده‌رمان.
كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌رتێكی خزمه‌تگوزارییه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ هه‌موو هاووڵاتی، ته‌مه‌ن و كاتێك هه‌یه‌، تاكو كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ره‌س نه‌هێنیت، ده‌بێت به‌رده‌وامیپێ بدرێت، ئەم بەردەوامیدانە و گەشەپێدانەیەی لە بەرنامەی كاری پارتی دیموكراتی كوردستانە كە پێویستە هاووڵاتیان بۆ پاراستنی خۆیان و سەلامەتیان و بەتەندروست مانەوەیان دەنگ بە لیستی ژمارە 275 بدەن، بەمەش زامنی دەستەبەری تەندروستییەكی باش دەكەن بۆ خۆیان و نەوەكانیان، چونكە بە شێویەكی تەندروستی بەرگری لە مافەكانیان دەكرێت لە هەرێمی كوردستان و عێراق.