حەسەن حەمەد ئاندێکی – ههولێر
کەشتی تیمی پۆڵی پاترۆڵ بەهۆی زریانێکەوە لە ڕێگادا لادەدرێت، ئەندامانی تیمەکە خۆیان لە دوورگەیەکی نەناسراودا دەبینەوە، شوێنێک دایناسۆرەکان هێشتا لێی دەژین و هەر گۆشەیەکی پڕە لە سەرسوڕمان و مەترسی. ڕێکەوتن لەگەڵ ڕێکس، سەگێک دەکەن کە ساڵانێکە لە دوورگەکە دەژیێت و زانیاریی زۆری دەربارەی دایناسۆرەکان هەیە، بەڵام مەترسییەکە تەنها لە دایناسۆرەکانەوە نییە. هەمۆدینگ، دژمنی کۆنی تیمەکە، دەستی بە هەڵکەندنی سەرچاوە سروشتییەکانی دوورگەکە دەکات، بەبێ ئەوەی گرنگی بە ئەنجامە مەترسیدارەکانی کارەکەی بدات. ئەم دەستێوەردانە دەبێتە هۆی چالاکبوونەوەی گڕکانێکی خەوتوو و دوورگەکە دەخاتە بەردەم مەترسییەکی گەورە .لەم ساتە هەستیارەدا، تیمی پۆڵی پاترۆڵ دەبێت بە خێرایی بڕیار بدات و بە هاوکاریی یەکتر، لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردندا گیانی ئاژەڵان و هەر کەسێکی بەرمەترسی بپارێزێت. هەر ئەندامێک توانای تایبەتی خۆی بەکار دەهێنێت تا پێش ئەوەی مەترسییەکە بڵاو ببێتەوە، ڕێگە بە کارەساتێکی گەورە بگرێت.فیلمەکە کۆمیدی وپەیامی بوێری، هاوکاری و پاراستنی ژینگە تێکەڵ دەکات و بینەرانی گەنج دەباتە ناو جیهانێکی پڕ لە دایناسۆر و ڕووداوی چاوەڕوان نەکراو. چیرۆکەکەجەخت دەکاتەوە کارکردن بە کۆمەڵ و بەرپرسیارێتی بەرامبەر سروشت، بنەمای سەرکەوتنن لە کاتی قەیراندا.
سەرچاوە:
https://www.pawpatrol.movie

