وەیسی سەعید وەیسی
لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پارتیمان بە ژمارە 275 بەشداری دەکات، بێگومان بەھێزی پێگەی پارتی لەعێراقدا کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر ڕووداوەکان، چونکە سەرخستنی پارتی یەکسانە بەسەرخستنی کوردستان، جیاواز لە لایەنەکانی تر پارتی له ههموو قۆناغهكانی ژیانی سیاسیی كوردستاندا ههتا قۆناغی ڕزگاری و ئاوهدانكردنهوهدا ڕۆڵێكی سهرهكی و یهكلاییكهرهوهی ههبووه. لەسایەیدا دەستکەوتی گەلێک گەورە بۆ گەلی کوردستان وەدەستھاتوون، وێرای ئەوەی ڕۆڵی گرنگ و کارای بینی لە پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە ڕووداوەکانی ئەم چەند سالەی دوایدا کە ڕێگەی نەدا پیلانی لاوازکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان سەر بگرێت، لەکاتی چارەنووسسازدا بەتەنھا لەھێلی پێشەوەی بەرگریکردن مایەوە، بۆپاراستنی «خاک -میللەت»شتێکی بەڵگەنەویستە لەگەل باسكردنی سێ چارەگی سەدەی بیستەمی مێژووی گەلی كوردستان بە بێ باسكردنی خەباتی پارتی و ڕێبەرایەتی بارزانی نەمر مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان ھیچ بەھایەكی نیە و ناکاملە . جگه لهوهی توانیویەتی لەھەموو بارودۆخێکدا شان بداتە بەر بەرپرسیارییەتی، بۆئێستا و داھاتووی کوردستان تاکە ئومێد و قەڵای بەرگرییە، یار و نەیاری کورد کۆکن لەسەرئەوەی تەنھا پارتی نوێنەرایەتی دۆزی رەوای گەلی کوردستان دەکات، ھەمیشە بابەتی نەتەوەیی و پاراستنی خاکی کوردستان ھێلی سورن لەبەرنامەی پارتیدا، بۆیەش ئامانجی تیری ناحەزانە و گهلهكۆمهی له دژ دەکرێت، لەساڵی ڕابردوودا لە ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زۆر هەوڵدران بۆ لاوازكردنی پارتی، بەڵام توانی زیاتر لە 800 هەزار دەنگ بهێنێت و بەجیاوازییەکی زۆر لەپێشەوەی لایەنەکانی دیکە بێت، ئەگەر دەنگی ھەردووپارێزگای كەركووك و مووسڵ بخرایە سەردەنگەکان، دەگەیشتە یەك ملیۆن دەنگ كە لە هەموو عێراقدا حیزبێك نیە ئەوەندەی پارتی دەنگی ھێنابێت، گرنگە ئەم جارەشیان لەپرۆسەی ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەگوڕتر لەجاران کاربکرێت لەپێناو سەرخستنی لیستی پارتی و مانەوەی پارتی، بە بە هێزی و پێشەنگی، تاھەمیشە شۆڕە سواری مەیدان بێت، چونکە بەھێزی پێگەی پارتی، کاریگەری گرنگی دەبێت لەسەر رووداوەکان، لەھەمان کاتدا سەرکەوتنی پارتی قەڵغانی پاراستنی کورستانە، چونکە پارتی بە ڕێبەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانی، داکۆکیکار و پارێزەری یەکەم و سەرەکی ماف و داخوازییەکانی خەڵک و قەوارەی هەرێمی کوردستانە، بەقەد مێژوو و گهوهرهیی و قوربانیدانی، ئهرك و بهرپرسیاریهتیی لەسەرشانە، بۆیە بەهێزبوونی پارتی، بەهێزبوونی کوردستانە، پارتی بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، هەمیشە بەرەو سەرکەوتنی نوێ هەنگاو دەنێت.

