شێرکۆ حەبیب
لە ماوەی ساڵێک کوردستانیان وا جارێکی دیکە ڕوو لە سندوقی دەنگدان دەکەن. ئەم جارە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، ئەگەری هەیە ئەم هەڵبژاردنە گۆرانکاری لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا بکات بەگوێرەی ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەکە بەدی دەکرێت، بێگۆمان کوردستانیش دەبێتە بەشێک لەم گۆڕانکارییە بۆیە گرنگە بە بایەخەوە بەشداری لەم پرۆسەیە بکرێت، ئەگەر بەغدا دژی مافەکان وەک ئیستا بێت ئەوا کشانەوەی کورد باشترین وەڵامە، ئەگەر بەغدا هاتە سەر ڕێگای ڕاست و پابەندی دەستوور بوو ئەوە دەبێ دەنگ بەکەسانی شیاو بدەن بۆ ئەوەی بتوانن لە بەغدا بەرگری لە مافەکانی کورد بکەن.
گرنگە کوردستانیان بە گیانێکی لە خۆبووردەیی و سەردەمیانە و ڕێزگرتن لە یەکتری و بەها نیشتمانییەکان پرۆسەی بانگەشە بەڕێوە ببەن، هەر گرژیەک یا دژایەتی یەکتر دەبێتە هۆی لێک ترازان، ئەگەر چی هەر حزب و لایەنێک مافی یاسایی خۆیەتی بانگەشە بکات، بەڵام لە چوارچێوەی یاسایی و نەریت.
هیوادارین ئەوەی لە هەڵبژاردنی کوردستان ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە، بەڵکو بە گیانێکی برایەتی و پێکەوە ژیان دوور لە ناوزڕاندن کارەکان ئەنجام بدرێت.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زۆر لایەن ڕووی دژایەتیکرنیان لە پارتی کردبوو، بەو هیوایەی زیان لە پارتی بدەن و دەنگ نەهێنێ، بەڵام خۆشبەختانە هەروەک یەکەمی کوردستان و عێراق بە یەکەمی مایەوە، دەنگی هاووڵاتیان بۆ پارتی گەیشتە نزیکەی یەک ملیۆن، دژایەتی پارتی لە لایەن هەندێ حزب و لایانی سیاسی، وەک شێر و ڕێویەکەیە. دەڵێن “رۆژانە شێرێک بەگوێرەی ئەوەی پادشای دارستانە هەموو ڕۆژ دەچووە سەر شوێنێکی بەرز چاودێری دارستان و ئاژەڵەکانی دەکرد و ئارامی دارستان بپارێزێت، یەک دوو رۆژ بە هۆی گەڕان لە ناو دارستان نە چووە شوێنە بەرزەکە، ڕێوی بە هەلی زانی و چووە شوێنەکەی لەو باوەڕەدا بوو کە چووە ئەو شوێنە دەبێتە گەورەی دارستان، چەند ڕۆژێک بەم شێوەیە ڕۆی، رۆژێکیان بە شێرەکەی گوت ئیستا من لێرەم واتە گەورەی دارستانم، شێرەکە سەڕی هەڵبڕی وەڵامی دایەوە گوتی بێ عەقڵ ئەوە مەرج نییە تۆ لەو بەرزاییەی و منیش لێرەم من شێرم لە هەر شوێنێک بم سەنگی خۆم هەیە، تۆ ئەگەر بچیتە بەرز ترین شوێن هەر ڕێوی و هەموو دەزانن تۆ چی!
هیوادارم لێم تێگەیشتبن…

