ئەمڕۆ شەممە 4-10-2025، ئەندازیار، کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەگەڵ گشت بەڕێوەبەران و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کۆبۆووە .
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر رێکخستنەوەی شەقام و چاودێری کردنی بەردەوام بۆ هەموو ئەو وێنەو پۆستەرانەی لەلایەن لایەنە سیاسیەکان هەڵدهواسرێن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئهوهش هاتووه: لەگەڵ ئەوەی کە بانگەشەکە مافێکی سروشتیە بەڵام نابێت ببێتە هۆی شێواندنی سیمای شار و تێکدانی سەوزایی دوورگە ناوەندیەکان، بەو کارەش رێکاری یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر بۆ هەر لایەنێک کەوا پابەندی ڕێنمایەکانی شارەوانی نەبێت
ههر له كۆبوونهوهكهدا سەرۆکی شارەوانی هەولێر، جەختی لە بەردەوام بوونی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان و قیرتاوکردن و چاککردنەوەی کۆڵان و شەقامەکانی شاری هەولێر کردەوە، هەروەها باس لە پەرەپێدان و گرنگیدانی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی کرا.
دواتر گفتوگۆ لە بارەی ئیش و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکان کران و تەئکید لەسەر خێرا رایی کردنی مامەڵەکان و کەمکردنەوەی رۆتین لەسەر هاووڵاتییان و خزمەتکردنیان دووپات کرایەوە .
هەروەها لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و هاتنی باران بارین، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی راسپارد، بۆ ئامادەکاریەکان لە کاتی گۆڕانی کەش و هەوا و بەدواداچوون و خاوێنکردنەوەی هەموو مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر .

