دەقی پرسەنامەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی ئەبوو فارووق:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان و عێراق و یەکەم سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان (عومەر عەلی شێخ ناسراو بە ئەبوو فارووق)ـم پێ گەیشت.
ئەبوو فارووق تەمەنی خۆی بۆ شۆڕش و تێکۆشان لە دژی ستەم و دیکتاتۆری تەرخان کرد و هاوسۆزی داوا ڕەواکانی گەلی کوردستان بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خاتوو (پەخشان زەنگەنە)ـی هاوسەری و خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی ئەبو فارووق دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەبوو فارووق بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی

