سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی ئه‌بوو فارووق يه‌كه‌م سكرتێرى حزبى شيووعيى كوردستان بڵاو كردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا دەڵێت “هاوڕێ ئه‌بوو فارووق ته‌مه‌نێكى درێژى له خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ئازادى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆريدا به‌سه‌ر برد”.
دەقی پرسەنامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی ئه‌بوو فارووق سكرتێرى پێشووتری حزبى شيووعيى كوردستان:-
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو (عومه‌ر عه‌لى شێخ) ناسراو به هاوڕێ ئه‌بوو فارووق، يه‌كه‌م سكرتێرى حزبى شيووعيى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و له سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌ر و هاوڕێيانى حزبى شيووعيى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. هيواخوازم خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.
هاوڕێ ئه‌بوو فارووق ته‌مه‌نێكى درێژى له خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ئازادى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆريدا به‌سه‌ر برد و هاوخهباتێكى دڵسۆزى پێشمه‌رگه و هێزه كوردستانييه‌كان بوو. يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

