ئۆڵمپیكی زستانه‌ی 2022 له‌ په‌كینی پایته‌ختی چین ده‌ستیپێكرد

ئۆڵمپیکی زستانەی 2022ـی پەکین دەستیپێکرد و لە رۆژی یەکەمی رکابەرییەکانی خلیسکانی سەر بەفر قۆناغی پاڵاوتنەکان دەستیپێکرد و لە رکابەرییەکانی خلیسکان و رۆیشتنیشدا نەرویج یەکەمین مێدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

ئۆڵمپیکی زستانەی پەکین دەستیپێکرد و رکابەرییەکانی رۆژی یەکەمی خلیسکانی سەر بەفر لە ئاستی خانمان بەڕێوەچوو، سەرەتای پێشبركێکانیش بە قۆناغی پاڵاوتن دەستیپێکرد.
خلیسکێنەران لەم قۆناغە رکابەرییەکی بەهێزی یەکتریان کرد و خلیسکێنەرانی نیوزلەندا و ژاپۆن و فینلاند و نەمسا زۆرترین خاڵیان تۆمار کرد و لە پێشەوەی رکابەرییەکە بوون.
زۆی سادۆڤسکی خانمە خلیسکێنەری نیوزلەندی و پاڵەوانی جیهان رکابەرییەکی بەهێزی جەیمی ئاندرسۆنی ئەمریکی کرد، کە ئەم خلیسکێنەرە خاوەنی دوو مێدالیای زێڕە.
لە هەمان کاتدا مۆراسی کۆکۆمۆی خانمە خلیسکێنەری ژاپۆنی لە ململانێیەکی بەهێز بوو بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی و رکابەریی سادڤسکی و کۆمۆکۆی کرد.
لە هەوڵی یەکەمیدا سادۆڤسکی توانی 73.58 خاڵ کۆ بکاتەوە، بەڵام جاری دووەم خاڵەکانی گەیاندە 86.75 خاڵ و بۆ پێشەنگی ریزبەندی قۆناغی پاڵاوتنەکان سەرکەوت.
لەلایەن خۆیەوە کۆکۆمۆی ژاپپۆنی لە هەوڵی یەکەمدا 74.95 خاڵی کۆکردەوەم بەڵام ئەمیش لە هەوڵی دووەمدا رێژەکەی بەرز کردەوە و 81.45 خاڵی تۆمار کرد و دووەم زۆرترین خاڵی بەدەستهێنا، لە هەمان کاتدا ئێنی فینلاندی لە هەوڵی دووەمدا 78.83 خاڵی کۆکردەوە و نووە خاوەنی پلەی سێیەم و پێش ئانا گاسێری نەمسایی کەوتەوە.
بە پێچەوانەی خلیسکێنەرانی دیکە جامە ئاندێرسۆن هەرچەندە لە هەوڵی یەکەمدا 74.35 خالی کۆکردەوە، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکەوە لە هەوڵی دووەمدا 53.26 خاڵی بەدەستهێنا و لە پاڵاوتنەکان پلەی پێنجەمی گرتووە.
هەر لە رۆژی یەکەمی یارییەکانی خلیسکانی سەر بەفر، تێرێزی جۆهاوگ خانمە خلیسکێنەری نەوریجی لە خلیسکانی سەر بەفر لە جۆری خلیسکان و رۆیشتن پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و یەکەمین مێدالای زێڕی بۆ نەرویج بردەوە.

ھەواڵی زیاتر