چواس خالید – هەولێر
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێ، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیكهم، سه‌د و سی و نۆ قوتابخانه‌ی سێ ده‌وامی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، كه ئێستا ته‌نیا یازده قوتابخانه هه‌یه كه سێ ده‌وامی تێدا ده‌كرێت و شوێن بۆ سه‌د و ده هه‌زار قوتابی دابین كراوه.
٣٠ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٥، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێ، ئه‌و كاته‌ی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان پێكرد، سه‌د و سی و نۆ قوتابخانه‌ی سێ ده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا یازده قوتابخانه له هه‌موو كوردستاندا سێ ده‌وامییه و گوتی، “٦٩،٨%ی قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ده‌وامین و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی ده‌مێنێته‌وه دوو ده‌وامین”.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه كرد، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، دوو سه‌د و سی قوتابخانه‌ی نوێ دروستكراون، دوو هه‌زار قوتابخانه‌ش نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و سه‌د و بیست و حه‌وت قوتابخانه‌ش كراونه‌ته وزه‌ی خۆر، هاوكات شوێن بۆ سه‌د و ده هه‌زار قوتابی دابینكراوه.
ئالان حه‌مه سه‌عید باسی له‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، هێشتا كه‌موكوڕی ماوه و پێداویستی زۆارمان هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دووجار چوومه‌ته لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه بڕیاره حه‌وت هه‌زار قوتابخانه له عێراق دروست بكرێت و ده‌بوو له‌و ژماره‌یه، سه‌د وچل قوتابخانه له هه‌رێمی كوردستان دروست بكرایه، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك قوتابخانه‌شیان دروست نه‌كردووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یشارده‌وه، كه سه‌د و نه‌وه‌ت و دوو هه‌زار قوتابیی عه‌ره‌ب له هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن و سه‌د و چل باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنن و تا ئێستا حكوومه‌تی فیدڕاڵ هیچ هاوكارییه‌كی هه‌رێمی كوردستانی له بواری په‌روه‌رده‌دا نه‌كردووه.
سه‌رباری درێژبوونه‌وه‌ی نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی باش نراوه له پته‌وكردنی ژێرخانی په‌روه‌رده و ساڵ به ساڵ كه‌موكوڕییه‌كان كه‌متر و هه‌رێمی كوردستان له پێویستییه‌كانی سێكته‌ری په‌روه‌رده‌دا ئهرخهیانتر ده‌كرێت.
به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه تا یه‌كی تشرینی ٢٠٢٥، ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی نوێ له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به شێواز و دیزاینی گونجاو و سه‌رده‌میانه بنیاتنراون، كه ژماره‌یان دوو سه‌د و سی قوتابخانه‌یه، به ته‌واوی ته‌واو كراون و ته‌واوی پێداویستییان بۆ دابینكراوه.
جیا له‌وانیش ئێستاش ڕشتانه كار له ته‌واوكردنی چل و سێ قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی دیكه‌دا ده‌كرێت، كه بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش ته‌واو بكرێن و بخرێنه خزمه‌ت كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه.
جیا له ڕۆنان و بنیاتنانی قوتابخانه‌ی نوێ، له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه، به هه‌زاران قوتابخانه نۆژه‌ن و نوێ كراونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان دوو هه‌زار و سه‌د و چوارده قوتابخانه‌یه و ئێستا قوتابیان به ئه‌رخه‌یانی تێیدا ده‌خوێنن، بێجگه له‌وانه‌ش، ئێستا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه له بیست و دوو قوتابخانه‌ی دیكه‌دا ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی ژێرخانی كه‌رتی په‌روه‌رده، حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان بۆ یه‌كمجار هه‌وڵیداوه، له ڕێگه‌ی تیشكی خۆره‌وه و وزه‌ی پاك، كاره‌بای ٢٤ كاتی بۆ قوتابخانه‌كان دابین بكات، كه به هاوكاری ده‌زگای ‘خێرخوازی بارزانی’ و ڕێكخراوی یونیسێف، ئێستا سه‌د و بیست و حه‌وت قوتابخانه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه كاره‌بای بیست و چوار كاتی‌یان بۆ دابینكراوه.
پاشخان:
له هه‌رێمی كوردستان حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د و شه‌ست و حه‌وت قوتابخانه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان هه‌نه، كه سه‌د و شه‌ست و یه‌ك هه‌زار و پێنج سه‌د و بیست و دوو مامۆستا له هه‌موو قۆناغه‌كاندا تێیاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه.
هاوكات ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د و پێنج هه‌زار و سه‌د و حه‌فتا و چوار قوتابی هه‌نه، كه بۆ ئه‌مساڵی وه‌رزی خوێندن، سه‌د و چل و سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و چل و حه‌وت منداڵی نوێ له قوتابخانه‌كان وه‌رگیراون و زیادتر له سی و سێ هه‌زار منداڵی سه‌ر شه‌قام خراونه‌ته به‌ر خوێندن.

