رۆژنامەی ھەولێر

کیان باهۆز پلەی دووەمی بەدەست هێنا لە پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی

کیان باهۆز مستەفا، پلەی دووەمی بەدەست هێنا لە پاڵەوانیەتی کراوەی دهۆک بۆ تێنسی سەر زەوی، لەسەر ئاستی عراق، بەچاودێری هەردوو یەکێتی تنسی عێراق و دهۆک.

کیان باهۆز تەمەن (٩) ساڵ وەکو یاریزانی یەکێتی تێنسی هەولێر لە گرپی (١٠) ساڵی بەشداری لەم پاڵەوانیەتییە کرد و پلەی دووەمی بەدەست هێنا، ئەم پاڵەوانیەتیە سێ ڕۆژی خایاند لە پێنج شەممە تا شەممەی مانگی (٩)ی ٢٠٢٥
پێشتریش کیان باهۆز یەکەمی هەولێر و دووەمی عێراق بوو.