رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی دارایی هەرێم: 120 ملیارەکە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ

بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تەمووز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٥ ) بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تەمووزی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

٢٥ ی ئەیلوولی ٢٠٢٥.