رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی حەسم و هاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئەیلوولی 2025 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی حەسم و هاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی بە سەرۆکایەتیی سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتە سیاسییەکان کرایەوە.