به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كوژرانی گه‌نجێك بڵاوكرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: دوێنێ شه‌و کاتژمێر (10:30) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرایه‌وه‌ بە کوژرانی کەسێک لە گوندی عەلیاوە مەردان لە سنووری شاره‌دێی قوشتەپە.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک بە ناوی (ئه‌حمه‌د له‌تیف سلێمان) له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بە گوللـە کوژراوە، دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هێزەکانی پۆلیس کەوتووە ناوبراو بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس ناسنامەی بکەرانی تاوانەکەیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوە کراوه‌ته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر