وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچەی مانگانە دەداتە ئەو قوتابیانەی لە زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وەرگیراون

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای نووسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌ركردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان نیشاندا و بڕیاره‌كه‌ش له‌ 1/1/ 2022ـه‌وه‌ پاڵپشتییه‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3/2/2022، وه‌زاره‌تى دارایی نووسراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، پاڵپشت به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕی 40 هه‌زار دینار مانگانه‌ وه‌ك پاڵپشتی بۆ قوتابییانی ناوشار ئه‌وانه‌ی له‌ زانكۆلاین وه‌رگیراون و 60 هه‌زار دینار بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار خه‌رج ده‌كرێت

ھەواڵی زیاتر