رۆژنامەی ھەولێر

‎ پڕۆژەی هایکۆموزیک

‎ خاوەنی پڕۆژە : ئامانج غازی

 

‎ئەم پڕۆژەیە چەمکێکی نوێی هونەریی، کە بە “هایکۆموزیک” ناسراوە پێشکەشدەکات، ئامانج لەم پڕۆژەیە دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی (شیعریی موزیکی)یە لە ڕێگەی بە میلۆدیکردنی ئەو دێڕانەی کە بە وردی لە نێو چامە شیعرییە درێژەکانەوە هەڵبژێردراون.
‎هەروەک چۆن شیعری هایکۆی ژاپۆنی بە کورتی و چڕی ناسراوە، “هایکۆموزیک هەوڵ دەدات کڕۆکی مانا و هەست لە دێڕە شیعرەکاندا دەربهێنێت و لە چوارچێوەیەکی موزیکیی چڕ و کاریگەردا.
‎نمایشیان بکات
‎ئەم پڕۆژەیە ئامانجیەتی چوارچێوەیەکی هونەرکاریی گشتگیر بۆ ئاوازدانەران و موزیسیانان کە ئارەزووی گەڕان لەم بوارە داهێنەرە نوێیەدا دەکەن،،هەر لە تێگەیشتن لە چەمکەکەوە تا دەگاتە تەکنیکەکانی موزیکیی پەیوەست بەو پڕۆژەیەوە و ئامرازەکانی پێویست بۆ جێبەجێکردنی
‎دابینبكات
‎چەمکی هایکۆموزیک
‎”هایکۆموزیک” زاراوەیەکی نوێی پێشنیاز کراوە لەلایەن (ئامانج غازی) یەوە، بۆ پێناسەکردنی پرۆسەی ئاوازدانان بۆ دێڕە شیعرەکانی هەڵبژێردراو لە چامە شیعرییە درێژەکانی شاعیراندا.
‎ ئەم چەمکە ئامانجیەتی کڕۆکی چامەشیعرییەکە یان بیرۆکەیەکی دیاریکراو لە ڕێگەی تیشک خستنە سەر چەند دێڕێکی کەم دەربهێنێت و دواتر لە چوارچێوەیەکی موزیکیدا کە مانا و قووڵایی هەستییان بەهێزتر دەکات، لەگەڵ پاراستن و پارێزگاریکردن لە چەمکی (کورتی و چڕیی کە شوناسی سروشتی هایکۆی ژاپۆنیی نەریتی دەناسێنێت.
‎١- بە پێچەوانەی بەمیلۆدیکردنی تەواوی چامەشیعرییەکان، “هایکۆموزیک” تیشک دەخاتە سەر:
‎* هەڵبژاردنی ئەو دێڕانەی کە زۆرترین گوزارشت و کاریگەرییان لە چامەشیعرییە
‎ ڕەسەنەکەدا هەیە.
‎* : پێشکەشکردنی پەیامێکی شیعری و موزیکیی چڕ و
‎کورت.
‎* : دەرخستنی هەست و سۆزە شاراوەکانی ناو دێڕە هەڵبژێردراوەکان لە ڕێگەی گوزارشتی موزیکییەوە.
‎* خوڵقاندنی ئەزموونێکی هونەریی نوێ کە چڕی مانا شیعری و هاوچەرخیی موزیک پێکەوە کۆدەکاتەوە
‎ئەم پڕۆژەیە ئامانجیەتی ڕێبەرێکی گشتگیر دەربارەی چۆنیەتیی دروستکردنی ئەم جۆرە موزیکییە نوێیە هەر لە هەڵبژاردنی دێڕەکانەوە تا دەگاتە تەکنیکەکانی موزیکیی و ئامرازە پێویستەکان فەراهەمبکات.
‎٢- پەیوەندیی نێوان شیعر و موزیک
‎لە ڕووی مێژووییەوە، پەیوەندییەکی پتەو و ڕیشەدارە، چونکەجهەردووکیان پشت بە کێش و ڕیتم و گوزارشتکردن لە هەست و سۆز دەبەستن. دەکرێت پەیوەندییەکە لەم خاڵانەدا کورت بکرێتەوە:
‎* کێش و ڕیتم: شیعر، بەتایبەتی شیعری کلاسیک، پشت بە کێش و سەروا دەبەستێت کە ڕیتمێکی موزیکیی دروست دەکەن. موزیکیش لە سروشتی خۆیدا پشت بە ڕیتم و میلۆدی دەبەستێت.
‎* گوزارشتی هەستی هەردووکیان هۆکارێکی بەهێزن بۆ دەربرینی هەستە ئاڵۆزەکانی مرۆڤ و دەتوانن کاریگەریی قووڵ لەسەر هەستی گوێگر دروست بکەن.
‎* (هارمۆنی): موزیک دەتوانێت مانای هەستیی شیعر بەهێزتر بکات، لە کاتێکدا شیعر دەتوانێت پێکهاتەیەکی گێڕانەوەیی یان گۆرانیئامێز بە موزیک ببەخشێت.
‎٣- بە میلۆدیکردنی دێڕە هەڵبژێردراوەکانی چامەشیعرییە درێژەکان، کە لێرەدا بە”هایکۆ موزیک” ناوزەدکراوە، پێویستی بە ڕێبازێکی ورد بۆ دڵنیابوون لەوەی کە موزیکەکە کڕۆکی مانا و کورتیی هەستیی دێڕەکان بەهێز دەکات بەبێ ئەوەی زاڵ بێت بەسەریاندا هەیە. ئامانج و بیرۆکەی سەرەکی (هایکۆمازیک) بریتییە لە خوڵقاندنی ئەزموونێکی موزیکیی چڕ و کاریگەر کە قووڵایی شیعرەکە لە چوارچێوەیەکی کورتدا مانادارتر بکات
‎پڕۆژەی “هایکۆموزیک” دەرفەتێکی بێوێنە بۆ ئاوازدانەران و شاعیران دەرەخسێنێت تا لە ئاسۆ نوێکانی گوزارشتی هونەریدا.
‎ لە ڕێگەی تیشک خستنە سەر کڕۆکی دێڕە شیعرەکانی هەڵبژێردراو و پێشکەشکردنیان لە چوارچێوەیەکی موزیکیی چڕ و کاریگەردا پتر ئاشنابن.
‎و لەم پڕۆسە هونەرییەدا دەتوانرێت ئەزموونی بیستراو و بینراوی دەوڵەمەند بخوڵقێنرێت کە دڵ و دەروون بهەژێنن.
‎هیوادارین ئەم پڕۆژەیە ڕەگداکوتان و بناغەی پێویست بۆ دەستپێکردنی گەشتی داهێنەرانەی ئاوازدانەرانی ئەم بوارە لە ئایندەیکی نزیک لە جیهانی “هایکۆموزیک”دا بخوڵقێنێت.