“مەنسوور جیهانی” پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتیی سینەما له‌سه‌ر بانگهێشتی “تیم گرێی” Tim Gray جێگری سه‌رۆکی خه‌ڵاته‌کانی “گۆڵدن گڵۆب” وه‌کوو یه‌کێک له ئه‌ندامانی هه‌شتاوسێیه‌مین خولی خه‌ڵاته‌کانی “گۆڵدن گڵۆب”ی ٢٠٢٦ له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژێردرا.
“مەنسوور جیهانی” پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتیی سینەما که پێشتریش له ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ له ڕاپرسی ڕخنه‌گرانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کان”، دادوه‌ریی ماڵپه‌ڕی گرینگ و پسپۆڕی سینه‌مایی “ئێندی‌وایێر” IndieWire ئه‌مه‌ریکا بووه، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی “تیم گرێی” Tim Gray جێگری جێبه‌جێکاری سه‌رۆکایه‌تیی خه‌ڵاته‌کانی “گۆڵدن گڵۆب” و ڕۆژنامه‌نووسی به‌ئه‌زموونی سینه‌مای جیهان و سه‌رۆکی پێشووی گۆڤاری به‌نرخی “ڤێرایتی” Variety، له ڕێوڕه‌سمی سینه‌مایی و ته‌له‌ڤیزیۆنی هه‌شتاوسێیه‌مین خولی خه‌ڵاته‌کانی “گۆڵدن گڵۆب” Golden Globe Awards که یه‌کێکه له گرینگ‌ترین ڕووداوه‌کانی خه‌ڵاته‌کانی فیلم و ته‌له‌ڤیزیۆن له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، وه‌کوو تاکە دادوه‌ر و ده‌نگده‌ری کورد، ئاماده ده‌بێت.
ده‌نگده‌رانی “گۆڵدن گڵۆب” له ڕۆژنامه‌نووسانی به‌ئه‌زموونی بواری سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆن له سه‌رتاسه‌ری دنیا پێک هاتوون که به درێژایی ساڵ، چالاک بوون و له فێستیڤاڵه جۆراوجۆره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فیلم‌دا به‌شداری ده‌که‌ن؛ که دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد و هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆتایی ده‌بنه ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م ڕووداوه گرینگه هونه‌رییه و دوایین ڕه‌وته‌کانی پیشه‌سازی سینه‌ما بۆ هوگرانی ئه‌م هونه‌ره پڕبینه‌ره بۆ میدیاکانی دنیا ده‌گوازنه‌وه.
“گۆڵدن گڵۆب” له نێوان ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی که ڕێز له به‌رهه‌مه سه‌رکه‌وتووه‌کان و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی بواره جۆراوجۆره‌کانی سینه‌ما، ته‌له‌ڤیزیۆن و به‌رنامه‌کانی پۆدکه‌ست ده‌گرن، پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی له ئاستی جیهاندا هه‌یه. هه‌شتاوسێیه‌مین خولی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، بڕیار وایه له مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ له هۆتێل “بێڤێرلی هیڵتۆن” Beverly Hilton له شاری لۆسئەنجلۆس له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه بچێت.
“مەنسوور جیهانی” ده‌رچووی به‌کالۆریۆسی پەیامنێریی لقی “فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر” له زانکۆی هه‌واڵی تارانه سه‌ر به ئاژانسی “ئیرنا” IRNA، ده‌رچووی خولی فێرکاریی ئاستبه‌رزی “خوێندنه‌وه‌کانی فیلم: بیرۆکه، ڕخنه و شیکردنه‌وه” له کۆلێژی نه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای ئێرانه له ساڵی ٢٠١٨ له‌ژێر چاودێریی کۆمه‌ڵێک له مامۆستایانی بیرمەند و ڕخنەگرانی ناوداری سینەمای جیهان، پێکهاتوو له پسپۆڕانی به‌رچاوی نێوده‌وڵه‌تی له بواره جۆراوجۆره‌کانی سینه‌ما و خوێندنه‌وه‌کانی نێوانڕشتهیی؛ له‌وانه: “جاناتان ڕۆزێنبام” Jonathan Rosenbaum، پڕۆفیسۆر “ژان میشل فڕۆدۆن” Jean-Michel FRODON، دکتۆر “ئێنیس دۆڤیکتۆر” Agnès Devictor، دکتۆر “ژاک لۆیی کێرمبۆن” Jacques Kermabon، دکتۆر “ماریۆن زیلیۆ” Marion Zilio، دکتۆر “ئانجێل کواینتانا” Àngel Quintana و ڕخنه‌گران و مامۆستایانی به‌رچاوی ئێرانی.
“مەنسوور جیهانی” ئەندامی فیرااسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) لە وڵاتی بەلژیکا، ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئێران، ئەندامی کارای ئەنجومەنی ڕخنەگران و نووسەرانی سینەمای ئێران، ئەندامی کارای ئەنجومەنی نووسەران، پەیامنێران و فۆتۆگرافەرانی وەرزشیی ئێران (ISJA)، ئەندامی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشیی (AIPS) لە وڵاتی سویسرا، ئەندامی ده‌سته‌ی ئەنجومەنی سه‌رتاسه‌ری ڕخنەگران، نووسەران و توێژه‌رانی شانۆی ئێران، ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان، ئەندامی بنکەی دیزاینەران و بەڕێوەبەرانی ڕیکلامی سینەمای ئێران (ماڵی سینەما) و ئەندامی بنکەی توێژەرانی ماڵی موزیکی ئێرانە و هه‌روه‌ها خاوه‌نی خەڵاتی ڕۆژنامەوانی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی “یۆتۆبۆری” Internationella Sköna Konster لە وڵاتی سویده.
هه‌واڵ و ڕاپۆڕته سینه‌ماییه‌کانی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه سه‌باره‌ت به سینه‌ماکارانی کورد و ئێرانی و هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی فێستیڤاڵه گرینگه سینه‌ماییه‌کان به زمانی ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئیتاڵی، ئیسپانی، تورکی، عه‌ره‌بی، فارسی و کوردی له ئاژانسه‌کان، ڕۆژنامه‌کان و میدیا گرینگه‌کانی جیهان؛ له‌وانه: ئاژانسی “فرانسپرێس” AFP، ئاژانسی “ئاسۆشێتێدپرێس” AP، ئاژانسی “ڕۆیتێرز” Reuters، گۆڤاری “ڤێرایتی” Variety، گۆڤاری “هۆلیڤوود ڕیپۆرتێر” The Hollywood Reporter، سایتی “دێدلاین” Deadline، گۆڤاری “سکرین ده‌یلی” Screen Daily، ماڵپه‌ڕی “ئێندی‌وایێر” IndieWire، ئاژانسی جیهانی BBC، ئاژانسی “یۆرۆنیووز” Euro News، ته‌له‌فیزیۆنی France 24، ڕۆژنامه‌ی “لۆمۆند” Le Monde، ته‌له‌فیزیۆنی CNN، ڕۆژنامه‌ی “لیبراسیۆن” Libération، ته‌له‌ڤیزیۆنی Fox News، ڕۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن” The Guardian، ته‌له‌فیزیۆنی ABC News، ڕۆژنامه‌ی “شپیگێل” Spiegel، ئاژانسی “ئانسا” ANSA ئیتاڵیا، ڕۆژنامه‌ی “فیگارۆ” Le Figaro، ئاژانسی “ئێفێ” EFE ئیسپانیا، ڕۆژنامه‌ی “نیۆیۆرک تایمز” The New York Times، ڕۆژنامه‌ی “واشنگتۆن پۆست” The Washington Post، ڕۆژنامه‌ی “شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت” Asharq Al-Awsat، ڕۆژنامه‌ی “نه‌هار” An-Nahar لوبنان و هتد بڵاوبۆته‌وه.
جیهانی له ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوودا له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فیلمی کان، به‌رلین، ڤێنیز، سان سباستییه‌ن، کارلۆڤیڤاری، لۆکارنۆ، گۆتبۆرگ، تسالۆنیکی. زۆریخ، پووسان، ئیدفا، سانده‌نس، تڕابیکا، مۆنترال، تۆرێنتۆ، هات داکس، بیگ سکای، ئه‌بووزه‌بی و سه‌دان فێستیڤاڵ و ڕووداوی دیکەی سینه‌مایی؛ بۆ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان، ئێران، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، هه‌واڵ، ڕخنه و ڕاپۆرتی سینه‌ماییی به‌رهه‌م هێناوه.
بۆ زانیاریی زیاتر:

