ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له خاتوو گوينده‌لن گرين كونسوڵى گشتيى نوێ و ستيف بيتنه‌ر كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ ده‌ستبه‌کاربوون، خاتوو گرينی له هه‌موو پشتيوانييه‌ك بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دڵنیا کرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵی بيتنه‌ر ده‌ربڕی كه له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا كارى كردووه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا.
سەرۆكی هەرێم سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جياكاندا كرد و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا كرده‌وه.
لاى خۆيەوە بيتنه‌ر كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مريكا سوپاسی نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پشتيوانييان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها خاتوو گرين كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مريكا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوپه‌يمانێك به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و خوازيارى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و فراوانكردنيانه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو

