پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وەهاب هەڵەبجەیی عەقید هاوکاریشی تیرۆر کرد

ئامادەکردنی- دەشتی ئیسماعیل

دوێنی پێنج شەمە عەقید هاوکار کە پلەی ئامر فەوجە لەناو دەزگای دژەتیرۆری یەکیەتی نیشتیمانی کوردسیتان لە رێگەی بۆمبی لاستیکەوە کە بەسەیارەکەیان لکاندبوو لەبەردەم مالەکەی خۆی تەقاندیانەوە لە ئەنجامدا خۆی خێزانەکەی دەست بەجی گیانیان لەدەست داو دوو مندالەکەشی بە سەختی بریندار بوون،

دوێنی ١٣-١٠-٢٠٢٢  ئەنجومەنی ئاسایشی هەولێر ناوی هەموو ئەو کەسانەی بلاوکردەوە کە عەقید هاوکارو خێزانەکەیان تیرۆر کردوە، لە ڕاگەیندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەولێردا هاتووە بکەرەی سەرکی ئەو تاوانە قێزەونە وەهاب هەلبجەییە کە لە رێگەی پیاوەکانی خۆی ئەنجامی داوە و ئەو کردەوە تیرۆرستیەی کردوە لە ناو شاری هەولێر.

تیرۆرکردنی عەقید هاوکار پەیوەندی بەو ململانێیانەوە هەیە کە لە دوای ڕووداوەکانی ٨ تەمووزەوە هەیە، چونکە وەک ئاشکرایە لە دوای دەرکردنی لاهۆر شێخ جەنگی کە هاوسەرۆکی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان بوو لە ناو ئەو حیزبە هەموو ئەو کەسانەی سەر بە لاهۆر شێخ جەنگین دووریان خستوونەتەوە لە حیزب و بەشێکیشیان تیرۆر کردوون

شایانی باسکردنە وەهاب هەلبجەیی ئەوە یەکەم تیرۆرکردن نیە کە دەیکات بەڵکو پێشتر چەندان کاری هاوشیوەی تری کردوەو، بەلام لەبەر ئەوەی بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆرە تاکو ئێستا نە دادگا نە پەرلەمان ناتوان نەک دەسگیری بکەن بەڵکو ناتوانن سکاڵاش تۆمار بکرێت لە دادگا لە دژی.

بەشێک لەکەس و کاری عەقید هاوکار دەڵێن ئەوە وەفای حیزبی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانە کە کورەکەمان ٢٠ ساڵە لەناو ئەو حیزبەدایە و ماوەی چەند سالێکیشە ئامر لیوایە لەناو دژە تیرۆری یەکیەتی کەچی ئەوە هەموو وەفاکەیانە بە رۆژی رووناک خۆی و خێزانەکەی تیرۆر بکەن و مندالەکانیش لە کاتی ئێستادا تەندروستیان باش نیە.