سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 18ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی تەقینەوەکانی 1ـی شوبات لە هەولێر رایدەگەیێنێت، کاروانی ئەو “پۆلە سەرکردە”یە بەردەوامە. دەشڵێت، “با یادیان هانده‌رى پێكه‌وه‌یى، ته‌بایى و یه‌كڕیزیمان بێت.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی ئەو یادە نووسیویەتی “به ڕێز و شكۆوه یادى شه‌هیدانى نه‌مرى 1ـی شوبات ده‌كه‌ینه‌وه و سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین. كاروانى تێكۆشان و خزمه‌تى ئه‌و پۆله سه‌ركرده و دڵسۆزانه‌ى بوونه قوربانیى ده‌ستى ره‌شى تیرۆر بۆ هه‌میشه به‌رده‌وامه. با یادیان هانده‌رى پێكه‌وه‌یى، ته‌بایى و یه‌كڕیزیمان بێت.”
ئەمڕۆ 18 ساڵ بەسەر تەقینەوەکانی 1ی شووباتی ساڵی 2004داتێدەپەڕێت، کە دوو خۆکوژ رێوڕەسمی جەژنیان لە لقی دووی پارتی و مەڵبەندی 3ـی یەکێتی کردە ئامانجی دوو تەقینەوەی خوێناوی، 103 کەس شەهیدبوون و 246 کەسی دیکەش برینداربوون. خۆکوژەکان خۆیان خزاندبووە ریزی ئەو خەڵکانەی، کە بۆ جەژنە پیرۆزە روویاندەکردە بارەگاکانی ئەو دوو پارتە.