رۆژنامەی ھەولێر

جــووجـــەڵە

و: سیامەند بەختازەر

 

جووجەڵە بە لاقە بچکۆلەکانی خەریکی چینه کردن بوو له باخچەکەدا . کرمێک سەری دەرهێنا و گوتی: شارە شارە.
جووجەڵە گوتی: خۆ من یاری ناکەم. دەمەوێت بتخۆم.
کرمەکە گوتی: جارێ وەرە با چاوشارکێ بکەین. هەر کاتێکیش ماندوو بووین بمخۆ.
جووجەڵە گوتی: کەواتە من لە پێشدا چاوم دەگرم.
پاشان چاوی گرت و دەستی کرد بە بژاردن: یەک، دوو، سێ.. هااااااااتم.
سەر گوڵ، پشت گوڵدان، بنبەردیش گەڕا، بەڵام کرمەکەی نەبینی.. دیسانیش گەڕا؛ بن گەڵای نێو خاک و خۆڵ .. کرمەکە دیار نەبوو.
جووجەڵە لە دڵی خۆیدا گوتی؛ بەستەزمانە! دڵنیام ون بووه. بۆیە کەوتەڕێ و ڕۆیشت. کرمە سوورە بچکۆلەکە لە نێو قووڵکەی ئاودا خۆی شاردبووە و پێ دەکەنی.

ن: مێهری ماهووتی