دیمانەیەک لەگەڵ سالح یوسفی وەزیری دەوڵەتی عێراقی ساڵی ١٩٧١
“پارتی بە هۆشیاری و تێڕوانینێکی وردەوە گرنگی یەکگرتوویی گەلی کورد دەزانێت”
و: شێرکۆ حەبیب
بەشی دووەم و کۆتایی
رۆژنامەنووس: لە ئەدەبیاتی کۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ڕۆژنامە فەرمیەکەیدا لە ڕۆژانی شۆڕشی نیشتمانیی ١٤ی تەمووز لە عێراقدا هاتووە کە باوەڕی بە مارکسیزم هەیە وەک بیرۆکەیەکی ئابووری بۆ ڕێکخستنی ژیانی کۆمەڵگا، ئایا پارتەکەت هێشتا خۆی بە مارکسی دەزانێت یان چی؟
ساڵح یوسفی: لە ئەدەبیات و بڕیارەکانی حیزبدا لە ڕۆژانی ١٤ی تەمموز باس لەوە نەکراوە کە حیزبەکەمان لە ژێر پەردەی شوناسی پارتی دیموکراتی کوردستان ناسنامەی حیزبی مارکسیستی وەرگرتووە، ئەگینا پێویست بە بوونی حیزبەکەمان نەدەبوو، کە هەستی نەتەوەیی تێکەڵ هەستی بنچینەی بکات، بەڵکو لە پرۆگرامەکەی هاتووە کەوا پارتی پابەندە و سوود مەندە لە تیۆری زانستی شۆڕشگێڕانە لە مادەی پێنجەمی پەیڕەوی حیزبدا کە لە کۆنگرەی هەشتەم پەسەندی کردووە، هاتووە: “حزب لە تێکۆشانی سیاسی و شیکارییە کۆمەڵایەتییەکانی لە ڕوانگە زانستییە پێشەکییەکان و ئەزموونی گەلانی دیکەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستاندا بگونجێت، سوودمەند دەبێت”، وا گریمانە دەکرێت کە مارکسیزم کە تیۆرێکی زانستی پێشکەوتنخوازانەیە، لە نێو ئەو تیۆرییە زانستییانەشدا جێی ببێتەوە، بەڵام تەنیا بەو تیۆرانە سنووردار نییە، وەک لە برگەی پێشوودا ڕوون کراوەتەوە.
رۆژنامەنووس: پێش ماوەیەک کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستانی بە ئامادە بوونی رابەر مستەفا بارزانی سازکرا، ئایا هیچ هەموارکردنێک لە بنچینە بنەڕەتیەکانی و پێکهاتەی حزب کرا، و ئایا هیچ بریارێک ڕاگەیاندرا سەبارەت بە پشتگیری هاوپەیمانیەتی لەگەڵ بەعس و دەسەڵات لە عێراق؟
ساڵح یوسفی: سازکردنی کۆنگرەی حزبەکەمان لە مانگی تەمموزی ١٩٧٠دا پێویستییەکی ڕەها بوو، کە پێویستی بەوە بوو یەکەمجار لە ڕوانگەی ڕێکخراوەییەوە بەڕێوەبچێت، بەو پێیەی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر بەستنی کۆنگرەی حەوتەمدا تێپەڕیبوو، وەک لە بڕگەی ٣ی مادەی بیست و نۆی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەماندا هاتوو، دووەمیش پێویستی بەوە بوو کە دوای رێککەوتنی ١١ی ئادار بەڕێوەبچێت، بەهۆی ئەم ڕووداوە مێژووییە، و پێویستی وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆنگرە کە نوێنەرایەتی کۆی ئیرادەی جەماوەری حیزب دەکات، بۆ هەنگاوەکانی سەرکردایەتی حیزب لەم بوارەدا و پێشهاتە نوێیەکانی دەرئەنجامی ئەو کۆنگرە، لەسەر ئەو هەنگاوانەی سەرکردایەتی حیزب سەبارەت بەو پێشهاتانەی لێیەوە هاتوونەتە ئاراوە، و کۆنگرە لە ڕاستیی ئەو هەنگاوە بەنرخە و هەڵوێستی سەرکردایەتی ژیر بەرامبەر بە خۆیان و سەرۆکەکەی بە پێزانینی بەرز لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەرز نرخاند و جەختی لەسەر پێویستیی بە قووڵکردنەوەی گیانی هاوپشتی لەگەڵ دەسەڵاتی نیشتمانی و ئەم هاوپەیمانییە ببێتە پایەی بنەڕەتی بەرەی نیشتمانی لەناو خۆیدا، و وەک پێزانین بۆ ئەم ڕووداوە مێژووییە، لە برگەی سێی پرۆگرامی پەسەندکراوی حیزبدا (گرنگی خەباتی حیزب بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی ١١ی ئازار بەدەق و بابەتەکەی).
رۆژنامەنووس: دەوترێ هەندێ لایەنی کوردی بەتایبەتی گروپە پێشمەرگە چەپەکان، کەوا پاک کراونەتەوە لە کۆنگرە، بەهۆکاری ئەوەی ئەوان دژی هاوپەیمانین لەگەڵ بەعسی دەسەڵاتدار، تکایە روونکردوەمان بۆ بکەی لەم بارەوە؟
ساڵح یوسفی: هیچ ڕاستیەک بۆ ئەو پروپاگەندانە نییە، جەماوەری حزب و پێکهاتەی پێشمەرگەکان لەگەڵ یەکریزی و یەکگرتوویی حزب دان.
رۆژنامەنووس: بەهۆی بارودۆخی شەڕی خوێناوی چەند گروپێکی دیکە وەک گروپی تاڵەبانی ، گروپی حەمید عوسمان، و جەماعەتی (الفرسان) و هی تر، ئایا حزبەکەتان مامەڵەی لەگەڵ کردوون بۆ گەمارۆیان بدەن و یا لەگەڵیان بگەنە لێکتێگەیشتن یاخود هەوڵ دەدات بەگفتوگۆ و لێک تێگەیشتن لەگەڵیان هەڵسوکەوت بکات، و چارە نووسی تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد چییە؟
ساڵح یوسفی: حیزبی ئێمە پارتێکی سیاسی پێگەیشتووە کە بە ئەزموون و ڕووداوی تاڵ تاقی کراوەتەوە. بە هۆشیاری و تێڕوانینێکی وردەوە گرنگی یەکگرتوویی گەلی کورد دەزانێت و هەمیشە هەوڵ دەدات بۆ بەدیهێنانی ئەمە. لە زۆر بۆنەدا لە ڕێگەی سەرۆک و سەرۆکی گەلەکەیەوە کە بارزانی و لە پێگەیەکی بەهێزەوە بەیاننامەی بڵاوکردووەتەوە و داوای کردووە دەرگای لێبوردن و لێبوردەیی بەڕووی هەموو ئەو برایانەدا کراوەیە کە هەوڵی وازهێنان لە بارگرانییەکانی ڕابردوو دەدەن و واز لە ڕووبەڕووبوونەوەی بزووتنەوەی گەلەکەیان بهێنن و لە دەوری ئیرادەی گەلەکەیان کۆببنەوە کە هیوایەکی پیرۆزە لە ویژدانی هەمووان، بە سەرنجدان بەوەی کە حیزبەکەمان سەرکردایەتی خەباتی بەرگری چەکداری گەلی کوردمان دەکرد، لە هەندێک بۆنەدا ناچار بوو تەنها لە چوارچێوەی بەرگری شەرعیدا پەنا بۆ توندوتیژی ببات. لە ماوەی ئەو هەلومەرجە ناوازە و ڕووداوە ناخۆشانەی کە بە ڕێکەوتنی ١١ی ئازار بە خاک سپێردرا، ئەو برایانەی کە پێشتر لە حیزبەکەیان و گەلەکەیان جیابوونەوە، هەموویان بە ڕۆحی ئەرێنی و هۆشیاری و پێزانینەوە بۆ ڕۆڵی دەسەڵاتی نیشتمانی لە عێراقدا پەیوەست بوون بە ڕیزەکانیەوە چونکە هەڵوێستێکی نەرێنی بەرامبەر ئەوە نەبوو. سەبارەت بە برایان ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی، ئێستا لە نزیک جەنابی بارزانی لە گەڵاڵە نیشتەجێن بە ئاسوودەیی و رێزەوە و هەر کاتێک بیانەوێت دەچنە بەغدا یان بۆ هەر شوێنێکی تر، سەرکردایەتی گروپەکەیانن کە هەموویان و تێکەڵبوون لە ڕیزەکانی گەلەکەیان و حزبەکەیان. ڕۆحێکی باشی برایەتی و هاودەنگی لە نێو هەموواندا زاڵە، لە خزمەتکردنی گەلەکەیان.
رۆژنامەنووس: حزبەکەتان پارتی دیموکراتی کوردستان چۆن دەروانێتە بابەتی ڕزگارکردنی فەلەستین؟ و بەشداری حزبە نیشتمانیەکاتان چییە؟
ساڵح یوسفی: زۆرێک لە برگەکانی پرۆگرامی پارتیمان بە شێوەیەکی بەرچاو جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیی برایەتی نێوان ڕۆڵەکانی دوو نەتەوەی برایەتی عەرەب و کورد دەکەنەوە. وە پشتگیری لە پەیوەندی چارەنووسسازانەی نێوان هەردوو بزووتنەوەی نەتەوەیی و بەهێزکردنی پێداویستییەکانی خەباتی هاوبەش لە دژی دوژمنە هاوبەشەکانیان و بۆ ڕزگاری و پێشکەوتن، وەک چۆن لە ناوەڕۆکی ڕێبازەکەیدا دامەزرا بۆ بەردەوامبوون لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نەتەوەیی دوژمنکارانەی کۆلۆنیالیزم و پایەکانی، بەو پییەی هەڕەشەکردنی مەترسیە لە سەر گەلان، گەلەکەمان و پارتەکەمان پرسی فەلەستین بە بەشێک لە ناسنامەی خۆیان دەزانن و لە ئەدەبیاتی خۆیان و لە هەموو بۆنەیەکدا سەلماندووە. ئەوان هاوشانی برایانیان لە گەلی عەرەب وەستاون بۆ لابردنی دەستدرێژییەکان.
هەروەک ئاشکرایە ئەو هەلومەرجەی کە گەلەکەمان پێیدا تێپەڕیوە نەیتوانیوە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و لە دوای رێککەوتنامەی ١١ی ئادار و ئازادکردنی وزەی خۆیان، سەربازە دڵسۆز ئازاکان ئامادەن کە لە ڕیزەکانی سوپای قارەمانی عێراقدان، ئامادەن بوێرانە بەشداری ئەو شەڕانە بکەن کە دەسەڵاتی نیشتمانی لە عێراق بڕیاری لەسەر دەدات.
رۆژنامەنووس: دەلێن ریککەوتن و هاوپەیمانیتان لەگەڵ دەسەڵاتی ئیستا تاکتیکێکی شارازایانە بوو لە لایەن کوردەکان، هەندێ بارودۆخ وا خواستووە، نەک ستراتیژی و درێژ خایەن بێت، دەتوانن لەم بارەیەوە قسەمان بۆبکەن؟
ساڵح یوسفی: ڕێکەوتنە هاوبەشەکەی نێوانمان خەباتی دوو نەتەوەی سەرەکی و پێشەنگە شۆڕشگێڕەکانیان لە دوورترین قۆناغەکاندا چەسپاندووە و داننان بەو دەستکەوتانەی کە گەلەکەمان بە درێژایی چەندین ساڵ تێکۆشانی بۆ کردووە و بە شیوازێکی دیموکراسیی، کە بەهۆیەوە لە ژێر ڕۆشنایی قەناعەت و متمانە بە یەکتری و لێکتێگەیشتنی هاوبەشدا بە شێوەیەکی بابەتیانە و بنیاتنەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا کراوە، مەحاڵە ڕێککەوتنی ئێمە بەم شێوەیە بێت بە هیچ شێوەیەک وەک تاکتیکێک بێت چ لە لایەن گەلەکەمان و یا حزبەکەمانەوە، و ئەوەی وا بڵاودەکرێتەوە دوورە لە ڕاستی و درێژە پێدانی پلانی بووچەڵی لایەنی دژ بە ئاشتی و سەقامگیریە.
رۆژنامەنووس: وەک ئاشکرایە حزبی شیوعی بەسەر دوو بەرە دابەش بوون، کۆمیتەی ناوەندی و سەرکردایەتی ناوەندی،، ئەم دابەشبوونە گشتییە و توندوتیژە کاریگەری لەسەر سەرجەم عێراق هەیە، بێگومان رێکخراوەکانی کوردستانی حزبی شیوعی دووچاری هەمان دابەش بوون هاتوون، لە جەستەی ئەم حزبە مێژووییە عێراقییە، ڕێککەوتنتان لەگەڵ حزبی بەعس لەسەر ئەم دوو جەمسەرە سەرەکییەی شیوعییەکان، حزبەکەتان ئیستا چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات؟
ساڵح یوسفی: ئەو جیا بوونەوەی کە ڕوویدا لە ڕیزەکانی حزبی شیوعی بابەتێکی ناوخۆیە و پابەندە بەخۆیانەوە، و ئێمە ئارەزوومەندین بە لادانی رێگرەکان و هەموویان وەک هێزێکی نیشتمانی دۆست بەشدار بن لە بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد، و ئەوان رێز لە پابەند بوونی پارتەکەمان دەکرن کە سەرکردایەتی بزاڤی تێکۆشانی میللەتەکەمان دەکات، و هیچ کاریگەری لەلایان ئەوانەوە نییە، و بۆ مێژوو و ڕاستی دەڵێین کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کە نوێنەرایەتی فەرمی بزاڤی شیوعیەت دەکات لە عێراق، و هەوڵ دەدات لە پێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانە بۆ کێشەکە.

