به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ی پێنجشه‌ممه بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ چاك ده‌كرێته‌وه و ئاو ده‌درێته‌وه به هاووڵاتییان.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆڕی دوو و سێی پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز سێی هه‌ولێر شكا و به‌و هۆیه‌وه گه‌یاندنی ئاو به هاووڵاتییان وه‌ستێنرا.
ڕابه‌ر حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر رایگه‌یاند “بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ هه‌ر لەنێو پرۆژەکە شکاوە”.
راشیگه‌یاند “تیمەکان خەریکی چاککردنەوەن و بۆ بەرەبەیانی سبه‌ی پێنجشه‌ممه بۆرییەکە به‌ته‌واوی چاک کدەبێتەوە و ئاو دەگاتەوە هاووڵاتییانی شاری هەولێر”.
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاماژەی به‌وه‌ش كرد “ئه‌و بۆڕییه‌ی شكاوه بۆڕییه كۆنه‌كه‌یه و بۆرییە نوێیەکە هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام لە چەند کاتژمێرێکی کەم چاک دەکرێتەوە”.

