هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی خولی ژێر ٢٠ ساڵانی کوردستان، چەند یانەیەکی تر بەفەرمی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەم مسۆگەر کرد، بڕیاریش وایە ڕۆژی پێنجشەممە بەئەنجامدانی ٨ یاری لە کاتژمێر ٥:٠٠ گەڕی کۆتایی قۆناغی یەکەمی خولەکە بەڕێوەبچێت.
ئەنجامی یارییەکانی گەڕی نۆیەم
بەهۆی ئەوەی کۆمەڵەکانی یەکەم و چوارەم لە چوار تیپ پێکهاتبون، یارییەکانی ئەم دوو کۆمەڵەیە کۆتاییان هات و لە کۆمەڵەی یەکەم زاخۆ و ئاکرێ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو، لە کۆمەڵەی چوارەمیش هەردوو یانەی قەڵادزێ و ڕانیە خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتوو، ڕکەبەری لە کۆمەڵەکانی تریش بەردەوام بوو لەگەڕی نۆیەم و لە کۆمەڵەی سێیەم و شۆریجە بەبردنەوەی لە یانەی کفری بە پلەی یەکەم و ڕزگاری بە پلەی دووەم سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم، لە کۆمەڵەی دووەمیش، سیروانی نوێ حەوتەم سەرکەوتنی لەسەریەکی تۆمار کرد و بە چوار گۆڵی بێ بەرانبەر لە یانەی بابانی بردەوە، ڕکەبەری پلەی دووەم لەنێوان خاک و چەمچەماڵ دایە کە ڕۆژی پێنجشەممە بەیەکەوە یاری دەکەن، لە کۆمەڵەی پێنچەمیش ئارارات و پێشمەرگەی هەولێر لە دێربی پیرمام بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون، پێشمەرگە بە پلەی یەکەم سەرکەوت بۆ قۆناغی دووەم، یانەی پیشەسازی بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر لە رواندزی بردەوە و بلیتی دووەمی ئەو کۆمەڵەیەی مسۆگەر کرد، لە کۆمەڵەی شەشەم کۆتایی هەندرێن لە شەقڵاوەی بردەوە و سۆران و هەولێریش یەکسان بوون، هەولێر بەفەرمی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دووەم مسۆگەر کرد لە دواین گەڕیش بلیتی دووەم لە نێوان هەندرێن و برایەتی دەبێت کە بەیەکەوە یاری دەکەن.
ریزبەندی یانەکان دوای گەڕی نۆیەم بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١- زاخۆ – ٦ یاری ١٨ خاڵ
٢- ئاکرێ – ٦ یاری ١٢ خاڵ
٣- تەناهی – ٦ یاری ٤ خاڵ
٤- سێمێل – ٦ یاری ١ خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١- سیروانی نوێ – ٧ یاری ٢١ خاڵ
٢- خاک – ٧ یاری ١٥ خاڵ
٣- چەمچەماڵ – ٧ یاری ١٢ خاڵ
٤- بابان – ٨ یاری ٤ خاڵ
٥- بازیان – ٧ یاری ١ خاڵ
کۆمەڵەی سێیەم:
١- شۆرجە – ٧ یاری ١٦ خاڵ
٢- رزگاری – ٧ یاری ١٢ خاڵ
٣- کفری – ٨ یاری ١١ خاڵ
٤- شێروانە – ٧ یاری ٧ خاڵ
٥- دەربەندیخان – ٧ یاری ٥ خاڵ
کۆمەڵەی چوارەم:
١- قەڵادزێ – ٦ یاری ١١ خاڵ
٢- رانیە – ٦ یاری ٨ خاڵ
٣- کۆیە – ٦ یاری ٥ خاڵ
٤- چوارقوڕنە – ٦ یاری ٤ خاڵ
کۆمەڵەی پێنجەم:
١- پێشمەرگەی هەولێر – ٧ یاری ١٧ خاڵ
٢- پیشەسازی – ٧ یاری ١٢ خاڵ
٣- زانکۆی جیهان – ٧ یاری ٨ خاڵ
٤- ئارارات – ٨ یاری ٨ خاڵ
٥- رواندز – ٧ یاری ٣ خاڵ
کۆمەڵەی شەشەم:
١- هەولێر – ٧ یاری ١٦ خاڵ
٢- هەندرێن – ٧ یاری ١٥ خاڵ
٣- برایەتی – ٧ یاری ١٢ خاڵ
٤- سۆران – ٨ یاری ٨ خاڵ
٥- شەقڵاوە – ٧ یاری ١ خاڵ
گەڕی کۆتایی یارییەکان دەکرێن
پێنجشەممە لە یەک کات و لە کاتژمێر ٥:٠٠ لە شاروشارۆچکە جیاوازەکان ٨ یاری لە گەڕی دەیەم بەمشێوەیە بەڕێوەبچن:
کۆمەڵەی دووەم:
سیروانی نوێ – بازیان – یاریگەی سیروانی نوێ
خاک – چەمچەماڵ – یاریگەی خاک
بابان چاوەڕوانە
کۆمەڵەی سێیەم:
شۆرجە – دەربەندیخان – یاریگەی شۆرجە
شێروانە – رزگاری – یاریگەی شێروانە
کفری چاوەڕوانە
کۆمەڵەی پێنجەم:
پێشمەرگەی هەولێر – پیشەسازی یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
رواندز – زانکۆی جیهان – یاریگەی رواندز
ئارارات چاوەڕوانە
کۆمەڵەی شەشەم:
هەولێر – شەقڵاوە – یاریگەی فرانسۆ٢
هەندرێن – برایەتی – یاریگەی هەندرێن
سۆران چاوەڕوانە

