رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی ئەوقاف چەند كارمەندێك بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە پێویستی بە چەند كارمەندێكە بەشێوەی گرێبەست دایانمەزرێنێت بۆ كاركردن لە پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی ناوی پاڵێوراوان بۆ حەج.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند “پێویستمان بە چەند کارمەندێکە لەبواری ئایتی بەشێوە گرێبەستی کرێی رۆژانە بۆ کارکردن لە پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی ناوی پاڵێوراوان بۆ حەج بۆ ماوەی یەک ساڵ”.

راشیگەیاند “هەر کەسێک ئارەزوو دەکات و شارەزایی لەو بوارەدا هەیە و ئەو مەرجانەی تێدایە کە داواکراوە، فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری پڕبکاتەوە کە لەپەیجی فەرمی وەزارەت و نووسینگەکانی حەج و عومرەی شارەکان بڵاوکراوەتەوە”.

هەروەها رایگەیاند “دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری رۆژی پێنجشەممەی داهاتووە ڕێکەوتی 7/8/2025 کاتژمێر 10ی بەیانی”.

وەزارەتی ئەوقاف داواشی كرد فۆرمەکان بگەڕێندرێتەوە ئەو نووسینگەی حەج و عومرانەی شار و ئیدارە سەربەخۆکان کە لێی نیشتەجێیە.