سەرۆکی هەرێم سەردانی کارگەی شيره‌مه‌نيى زۆمى ـ ى کرد و ستایشی دامەزراندنی کارگەکەی کرد و دەستخۆشی لە مەلامستەفا بارزانی کرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ـی ئابی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كارگه‌ى شيره‌مه‌نيى زۆمى ـ ى بۆ به‌رهه‌مه‌كانى شيرى خۆماڵى له سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر، به‌سه‌ركرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى ستايشى بيرۆكه و دامه‌زراندنى كارگه‌كه‌ى كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ده‌ستخۆشیى له مه‌لامسته‌فا بارزانى كرد، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وامى بۆ پرۆژه‌كه و كارمه‌ندانى خواست كه به شێوه‌يه‌كى پيشهيييانهى سه‌ركه‌وتوو، كاره‌كانى پرۆژه‌كه و به‌رهه‌مهێنان به‌ڕێوه‌ده‌بەن.
به‌ڕێزيان جه‌ختى له‌سه‌ر ڕۆڵ و گرنگيى پرۆژه‌كه بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار بۆ دانيشتوان و گوندنشينانى سنووره‌كه و بره‌ودان به بوارى ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵ له سنووره‌كه و كوردستان و عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه‌ى به خزمه‌تێكى نيشتمانى له‌قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه مه‌لامسته‌فا بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و سوپاسى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له بره‌ودان به پرۆژه‌كه كرده‌وه تا بتوانێت خزمه‌تى زياتر به دانيشتوانى ناوچه‌كه و به‌رهه‌مى خۆماڵى بكات و ببێته هانده‌رێك بۆ پێشخستنى به‌رهه‌مهێنان و پيشه‌سازيى نيشتمانى

