رۆژنامەی ھەولێر

ئاسایشی هەولێر: دەنگی تەقینەوەكەی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر مەشقی سەربازی بووە و جێی ترس نیە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، دەنگی ئەو تەقینەوەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 4ی 8ی 2025 کاتژمێر 6:45 لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیستراوە، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و چالاکیی ئەمنی بووە و هیچ جێگەی مەترسی نیە.