بەرگریی شارستانیی ئاکرێ ڕایگەیاند: چوار گەنجی دانیشتووی بەردەڕەشی بچووک، لە کاتی مەلەکردندا، خنکاون.
دووشەممە 4ـی ئابی 2025، بەرگریی شارستانیی ئاکرێ ڕایگەیاند: کاتژمێر 7ـی بەیانی ئەمڕۆ، چوار گەنج بەناوەکانی(ئوسامە محەممەد عەزیز لە دایکبووی 2003)، (مەحموود جەمال عەبدولواحید لەدایکبووی 2004)، (بیلال کەمال مستەفا لەدایکبووی 2007)،( محەممەد کەمال مستەفا) لەکاتی مەلەکردندا لە گوندی قایماوە خنکاون، بەپێی زانیارییەکان ئێستا تەرمەکانیان گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش و دواتر دەگوازرێنەوە دادپزیشکی پارێزگای دهۆک.
بەرگریی شارستانیی ئاکرێ ڕایگەیاند: هەفتانە لە ڕۆژی پێنجشەممە تاکوو ڕۆژی یەکشەممە کە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوو لە ناوچەکە دەکەن، تیمەکانیان لەسەر ڕووباری خازر بڵاوە پێدەکەن، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە ڕووداوی نەخوازراو بپارێزن.

