رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ئیریكسن؛ ده‌گه‌ڕێته‌وه پرێمه‌ر لیگ
كریستیان ئیریكسن، یاریزانی دانماركی، جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی.
دوێنێ دووشه‌ممه 31/1/2022، یانه‌ی بریتفۆردی ئینگلیزی، له وێبسایتی فه‌رمیی خۆیه‌وه رایگه‌یاندووه، یاریزان كریستیان ئیریكسن، تا كۆتایی وه‌رز له ریزه‌كانیاندا ده‌بێ.
به‌پێی ڕاپۆرت و هه‌واڵی مێدیاكان، له بۆنده‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه ده‌توانێ بۆنده‌كه‌ی بۆ ساڵ و وه‌رزێكی دیكه‌ش نوێ بكاته‌وه.
ئینته‌ر میلان، ئه‌م وه‌رزه ڕایگه‌یاند، كه بۆندی ئیریكسن هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، ئه‌گه‌ر یاساكانی خولی ئه‌و وڵاته، ڕێ له هه‌ر یاریزانێك بگرێ یاری بكا، به یارمه‌تیی ئامێری ڕێكخستنی لێدانه‌كانی دڵ.
ئه‌و یاریزانه له ماوه‌ی یارییه‌كانی یۆرۆی 2020 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، تووشی نۆره‌ی دڵ هات.
ئیریكسن، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، یه‌كه‌م ڤیدیۆی خۆی بڵاو كرده‌وه، كاتێك له‌سه‌ر زه‌ویی یاریگه‌كه كه‌وتبوو، له‌و كاته‌وه‌ی كه له هاوینی ڕابردوو تووشی ئه‌و ڕووداوه هاتبوو.
بۆندێكی چاوه‌ڕێنه‌كراو بۆ مۆراتا
یاریزانی ئیسپانی ئه‌لڤارۆ مۆرۆتا، هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێتوس، كه به شێوه‌ی خواستن له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه چووه‌ته ئه‌و یانه‌یه، بۆندێكی له خولی ئینگلیزییه‌وه بۆ چوو، تا بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و خوله.
دوێنێ دووشه‌ممه مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی، ده‌یه‌وێ ئه‌و یاریزانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، كه به شێوه‌ی خواستن و بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك ئێسته له یوڤێنتوسه، بباته ریزی یانه‌كه‌ی و خولی ئینگلیزی.
له‌باره‌ی ئه‌و بۆنده چاوهڕێنهكراوهوه، رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه میخێل مۆلینا، یاریده‌ده‌ری ئارتێتای راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسناڵ، په‌یوه‌ندیی به مۆراتاوه كردووه و بۆنده‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاندووه، تا له‌م وه‌رزه‌دا له ریزی تۆپوهشێنهكاندا یاری بكا.
پێشتر، مۆلینا له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بووه، له‌و كاته‌ی مۆراتاش له‌و یانه‌یه بووه، بۆیه هه‌ردوولا پێكه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌یه.
مۆلینا، هه‌وڵ ده‌دا، كه ئه‌و هێرشبه‌ره ئیسپانییه بهێنێته بڕوا، ببێته به‌شێكی پڕۆژه‌كه‌ی یانه‌ی ئارسناڵ.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه مۆراتا به‌باشی ئاشنا و شاره‌زای خولی ئینگلیزییه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی یاریكردنی له ریزی یانه‌ی چێڵسی، به‌ڵام كه‌مێك خۆگریی هه‌یه له‌وه‌ی جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه له‌نده‌ن.