رۆژنامەی ھەولێر

کارکردن لە ڕێگای ( کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل ) و هەردوو تونێلى ( میراوە – ماوەران ) بەردەوامە

 

کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی دوو سایدی ڕێگای ( کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل ) و تەواوکردنى هەردوو تونێلى ( میراوە – ماوەران )، کە بەشێکی گرنگی رێگای هاملتۆنە و رێگایەکی بازرگانی و گەشتیارییە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەردەوامە و لە ئێستادا بە نزیکەى 30% كارەكانی تەواوبووە.

پڕۆژەکە، کە بە گۆژمەی ( 90 ملیار دینار ) دەست بەجێبەجێکردنى کراوە، پێکهاتووە لە دروستکردنى ڕێگا بە درێژی ( 10 ) کیلۆمەتر، کە تێیدا جگە لە تەواوکردنی هەردوو تونێڵی (ماوەران و میراوە)، دوو یەکتربریش بە شێوەی ئۆڤەر پاس و ئەندەر پاس لە خۆ دەگرێت.