ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی تەممووزی 2025، دلۆڤان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەین بۆ ئەو هاوکارییە و پاڵپشتییەی هەیەتی لەگەڵ کەرتی تەندروستیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر.
دەشڵێت: دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئەو هاوکارییەی کە پێشکەش بە کەرتی تەندروستیی دەکات، لە سەدا 100 کاریگەری و سوودی بۆ نەخۆشان و کەرتی تەندروستیی هەبووە، بەتایبەت نەخۆشی شەکرە، کە بەردەوام نەخۆشانی پێویستییان بە چارەسەر هەبووە.

