بارزان ئەکرەم – هەولێر
ئاڵا دێده‌وان، كچه وه‌رزشوان و یاریزانی پێشووی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی هه‌ولێر، سه‌ره‌تای وه‌رزشكردنی له قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام له به‌ختی ئه‌و باوكی پێچه‌وانه‌ی دایكی هه‌مووكات پشتیگری كردووه و ویستوویه‌تی وه‌ك پاڵه‌وانێك له یاریگه‌كاندا ده‌ربكه‌وێت، كه‌چی دایكی حه‌زی ده‌كرد وه‌ك خاتوونێكی ماڵه‌وه بیبینێت.
ئاڵا له 1993 له دایك بووه، له ته‌مه‌ی 10 ساڵییه‌وه له رێگای فێستیڤاڵی وه‌رزشی قوتابخانه‌كان ده‌ست به وه‌رزش ده‌كات، به تایبه‌تیش له یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان، له هه‌ڵدانی بازی به‌رز و یه‌ك باز ئه‌نجامی زۆرباش له‌سه‌ر ئاستی قوتابخانه‌كان تۆمار ده‌كات، دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت له یاریكردن، ئه‌مجاره رووده‌كاته یاریی كاڕاتێ، كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متربوو، به‌ڵام له شاری هه‌ولێر ته‌نها 4 كچ یاریی تایكواندۆیان ده‌كرد، كه دووان له‌وانه ئاڵا و خوشكێكی بوون.
قه‌ده‌ری گه‌وره‌ی ئاڵا له‌و رۆژه ده‌ستی پێكرد، كه بۆ یاریكردن له ریزی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی هه‌ولێر له 2016، په‌یوه‌ندی به‌و تیپه‌وه ده‌كات، كچه‌كه‌ی دێده‌وان زوو پێگه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه ده‌كاته‌وه و له زۆربه‌ی ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی ئه‌و یانه‌یه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت، ئاڵا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ساڵی 2019 ده‌بێته پاڵه‌وای كوردستان و عێراق و به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌ب له ئوردن ده‌كات، له 2021 جارێكی‌تر ده‌بێته پاڵه‌وانی عێراق و نازناوی تۆپی ده‌ستی نایابی عێراقی ده‌باته‌وه، به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تی تۆپی ده‌ستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش له توونس ده‌كات.
ئه‌و كاته‌ی ئاڵا په‌یوه‌ندی به ریزی هه‌ولێره‌وه كرد، هه‌رگیز بیری له‌وه نهدهركردهوه، رۆژێك دێت، ده‌بێته ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه و گه‌وه‌رترین گۆڕانكاری وه‌رچه‌رخان له مێژووی یانه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ یاریزان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام سروشتی ژیان وایه، هه‌ندێجار دۆخێكی دێته پێش مرۆڤ ده‌بێت بڕیاری گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه له ژیانی بدات، به‌ڵام بۆ ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌م بڕیاره یهكلاكرهوانە قورسن.
ئاڵا له هه‌ڵبژاردانی 7ـی نۆڤێمبه‌ری 2021، خۆی به‌ربژێر ده‌كات بۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر، كه زه‌حمه‌ترین هه‌ڵبژاردن بووه له مێژووی ئه‌و یانه‌یه، كه له‌وه‌ته‌ی 1968 پێیدا تێپه‌ر بووبێت، كه‌چی ئاڵا به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی پێویست ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاڵا ده‌باته نێو دۆخێك، كه هه‌ریگیز بیری لێی نه‌كردبووه‌وه و به خه‌یاڵیشی دا نه‌هاتبوو، چونكه هه‌ر دوای ده‌رچوونی ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان له یانه‌كه هه‌بوو له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی یانه‌كه، به جۆره‌ها رێگا داوایان له ئاڵا ده‌كرد، ده‌نگ به‌و كه‌سه بدات، كه پێشووتر سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر بوو، به‌ڵام ئاڵا ته‌نها یه‌ك وه‌ڵامی ده‌بێت، ئه‌ویش نه‌خێره، چونكه وەكو خۆی دەڵێت سه‌رۆكی پێشووی یانه‌كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بووه، ته‌نها به ده‌نگێكیش پاڵپشتی كچه پاڵه‌وانه‌كه‌ی تۆپی ده‌ست بكات، بۆیه ئه‌ویش هه‌رگیز ئه‌و بێ هه‌ڵوێستییه‌ی ئه‌وان له‌بیر ناكات.
ئاڵا 48 كاتژمێری زۆر سه‌خت له ژیانی خۆی به‌ڕێده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌و باوكه‌ی كه خۆشهوهیسترین كه‌سه لای ئه‌و پاڵپشتی سه‌ره‌كی رۆژانی سه‌خت و دژواری ئاڵا بوو، داوای لێ ده‌كات بیر له‌و بڕیاره بكاته‌وه، چونكه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌وڵیان دابوو له رێگای باوكییه‌وه رازی بكه‌ن، تا ئاڵا ده‌نگ به مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی پیشووی یانه‌ی هه‌ولێر بدات، چونكه ده‌نگی ئه‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، به‌ڵام ئاڵا روونكردنه‌وه بۆ باوكی ده‌دات و ئه‌ویش باوه‌ڕی به پڕه‌نسیپ و بۆچوونه‌كانی كچه‌كه‌ی دێت، چیتر فشاری لێ ناكات و له هه‌ڵوێست و ده‌نگدانی سه‌ربه‌ستی ده‌كات.
دۆخه‌كه بۆ ئاڵا زۆر ناخۆش ده‌بێت، چونكه به‌شێوه‌یه‌ك قسه له‌گه‌ڵ ئاڵا ده‌كه‌ن، ته‌نها پێویسیتان به ده‌نگی ئه‌وه، له‌و پێناوه‌ش زۆر پۆست و پایه و پله ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی ئه‌و خانمه وه‌رزشوانه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له سه‌رۆكی یانه‌كه نه‌كرێت، هه‌ندیجاریش له رێگای كه‌سه نزیكه‌كانه‌وه هه‌وڵی رازیكردنی ده‌ده‌ن، چونكه له‌و كاته‌دا ته‌نها ده‌نگی ئاڵا دۆخه‌كه‌ی یه‌كلا ده‌كرده‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بێسوود ده‌بێت و ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵویستی ئازایانه‌وه و بوێری خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، رازی نابێت، بۆیه به ناچاری دوای 48 كاتژمێر، سه‌رۆكی كۆن ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه و سه‌رۆكێكی نوی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشان ده‌كرێت، دواتر به‌هۆی ئه‌و متمانه و ده‌ستپاكی و بوێرییه‌ی، ئاڵا بۆ ئه‌مینداری دارایی له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

