بارزان ئەکرەم – هەولێر
سه‌ردار حه‌سه‌ن بالیسانی، راگه‌یاندكار پێشكه‌شكاری وه‌رزشی كوردستان، كه مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی له تۆماركردنی رووداوه میژوویه‌كانی وه‌رزشی كوردستان و هه‌ولێردا هه‌یه، له 1973 له ناحیه‌ی بالیسان له دایك ده‌بێت، قه‌دەری ئه‌و واده‌بێت هه‌ر له ته‌مه‌نی 3 مانگییه‌وه به‌هۆی مردنی باوكییه‌وه، نه‌هامه‌تییكانی ژیان به‌رۆكی دایك رۆڵه بچوكه‌كه‌ی ده‌گرێت، داخی گه‌وه‌ری ئه‌و بۆ مردنی باوكی ئه‌وه‌یه، كە نەیاتوانیوە تەنانەت بە وێنەش باوكی خۆی ببینێت.
ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 12 ساڵان ده‌بێت له یه‌كێك له چایخانه‌كانی هه‌ولێر له گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل وه‌ك چایچی كارده‌كات، به‌ڵام ئه‌و چایخانه‌یه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر رۆژانه روویان تێده‌كرد و له‌وێ سه‌ردار چاوی پێیانده‌كه‌وێت و وێنه و دیاری وه‌رزشی بۆ ده‌هێنن، ورده ورده وه‌رزش لای كوڕه بالیسانییه‌كه خۆشه‌ویست ده‌بێت، تا ئه‌وه‌ی خۆی حه‌رز به وه‌رزش ده‌كات و له قوتابخانه‌كان و تیپی میللی قه‌ندیل یاریی ده‌كات.
دوای مۆندیالی 1986 یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی پله یه‌كه‌كانی عێراق سه‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و كاته‌ش یاریزانانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گه‌ڕابوونه‌وه، یانه‌كانیان، بۆیه تام و چێژێكی زۆری بۆ هانده‌ر و بینه‌رانی وه‌رزشی ئه‌و شاره هه‌بوو، رۆژێكیان سه‌ردار حه‌ز به بینینی یاریی هه‌ولێر و ته‌ڵه‌به ده‌بێت، به‌ڵام كێشه‌ی نه‌بووی مۆڵه‌تی له چایخانه‌كه ده‌بێت، بۆیه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، پلانێك دابنێ تا یارییه‌كه ببینێ، بۆیه به خاوه‌نی چایخانه‌كه ده‌ڵێت، من به یانی نایه‌م بۆ كار، چونكه دایكم كارێكی پێمه، ئه‌ویش رازی ده‌بێت، ئه‌و رۆژه ده‌چیت یارییه‌كه ببینی له كاتژمێر 12 ده‌چێته یاریگه، له كاتێكدا یارییه‌كه كاتژمیر 3 ده‌بێت، به خۆشی و ئاسووده‌ی یارییه‌كه ده‌بینێ، به‌ڵام له چاسی ئه‌و یه‌كیك له موشته‌رییه‌كانی چایخانه‌كه‌ی ده‌یبینێو رۆژی دواتر به خاوه‌نی چایخانه‌كه ده‌ڵێت: سه‌ردارم بینیوه له یاریی هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆی خۆشه‌ویستی و تاقانه‌یی سه‌ردار هیچ ناڵێت و پێی ده‌ڵێت: گه‌ر داواتكردبا رێگه‌م پێده‌دای.
یه‌كه‌م كاری راگه‌یاندنی بالیسانی له 1994 ده‌بێت، كاتێك ده‌بێته به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی ئاسۆ، به‌ڵام كاره گه‌وره‌كانی ه‌و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتوو له رۆژی 31-3-1995، ده‌ست پێ ده‌كات، كاتیك وه‌ك پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ئاسۆی وه‌رزش و بیژه‌ری وه‌رزی له‌و كه‌ناڵه كاری راگه‌یانده‌ن ده‌كات، ئه‌و به جۆرێك كار ده‌كات، هه‌ر یارییه‌ك یا چالاكییه‌كی وه‌رزشی له‌هه‌ر گۆره‌پانێكی سنوری پارێزگای هه‌ولێر هه‌بووایه خۆی و مایكه‌كه‌ی له‌وی ده‌دره‌وشانه‌وه، خه‌ریكی تۆماركردنی تۆماركردنی لیدوان و گۆڵ و بیره‌وه‌رییه‌كانی یاریزانان بوو.
رۆژانی سێشه‌ممه، له هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك خه‌ڵك به شیوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی ئاسۆی وه‌رزشیان ده‌كرد، كه هیچ به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كاته‌ی كوردسان، هێنده‌ی ئاسۆیه‌كه‌ی سه‌ردار بینه‌ر و ته‌ماشاكاری نه‌بوو، خه‌ڵكی به تامه‌زرۆییه‌كی زۆره‌وه چاوه‌ڕێی هه‌گبه جوان و وه‌رزشییه‌كه‌ی ئاسۆیان ده‌كرد، كه لای ئه‌وان خۆشه‌وه‌یسترین و جوانترین به‌رنامه‌ی وه‌رزشی بوو، ئه‌و به‌رنامه‌یه تا ساڵی 2009 له‌لایه‌ن سه‌ردار بالیسانییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرا، كه خزمه‌تێكی زۆری وه‌رزشی كوردستانی كردبوو، رۆژانێك ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌نده خێر نه‌بوون، تا هه‌واڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر به ئاسانی بزانی، به‌ڵام ئه‌و لینكه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی(حه‌ده‌سی ریازی) به‌غدا دروستكردبوو، كه ئیواره‌كه‌ی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوخۆییه‌كانه‌وه ئه‌نجامه‌كانی بۆ بالیسانی ده‌نارد، ئه‌وه‌یش به خێرای و وه‌ك بریسكه به خه‌ڵكی كوردستانی راده‌گه‌یاند و سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان بوو، به تایه‌بت ئه‌و كاته‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه یاریی ده‌بوو.
خۆشه‌وه‌یستی سه‌ردار بۆ ئه‌رشیف و تۆمار مێژوویه‌كانی بێهاوتایه، چونكه كاتێك له 2003، جه‌نگی عێراق ئه‌مریكا رووده‌دات، ده‌نگۆی بیۆردومانكردنی كوردستان له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه، سه‌ردار به‌ر له هه‌موو شتیك، ته‌نانه‌ت به‌ر له بیركردنه‌وه له پارێڤزگاری كردن له خۆی خێزانه‌كه‌ی، یر له هه‌ڵگرتن و پاراستنی ئه‌رشیفه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، له ترسی جه‌نگ كاسیه‌ته ڤیدیۆییه‌كانی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یانباته ماڵه‌وه، له پارێزراوترین شوێنی ماڵه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵیانده‌گرت، چونكه ته‌نها ئه‌و ده‌یزانی نرخ و بایه‌خی ئه‌و ئه‌رشیفه بۆ داهاتوو چه‌نده گرینگه، خۆی ئاگاداری ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌بوو، كه له كاتی تۆماركردمنی به‌رنامه‌كان به‌سه‌ری هاتبوو، رۆژانێك، گه‌ر كاێرا نه‌بووایه له تیڤییه‌كه‌ی ئه‌و ده‌چوو، له نوسینگه‌كانی به‌كرێدانی كامێرا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی كامێرایه‌كی به كرێ ده‌هێنا و یاریی و چالاكییه وه‌رزشیه‌كانی كوردستانی پێتۆمارده‌كرد، ئه‌و رۆژانه‌شی بیرناچیته‌وه، كه ماوه‌ی 6 مانگ به‌هۆی قه‌یرانی تیڤیه‌كه‌یه‌وه به خۆبه‌خش كاری كردووه.
بالیسانی به‌هۆی نه‌رم و نیانی و له‌سه‌ر خۆییه‌وه، دڵی زۆرینه‌ی وه‌رزشوانانی بۆخۆی راكێشابوو، ئێسته‌ش لای هه‌ولێری وه‌رزشوانان وه‌ك ره‌مزێكی وه‌رزشی و راگه‌یاندن سه‌یری ده‌كرێت، به هه‌ڵوێسته جوانه‌كانی له رووماڵكردنی وه‌رزش كوردستان ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌و ئێسته‌ش ئه‌رشیف و به‌رنامه وه‌رزشییه‌كانی له خۆی خۆشتر ده‌وێت، هه‌موو كات هه‌وڵی پاراستنیان ده‌دات.
ئه‌و سێ به‌رنامه‌یه‌ی مامۆستا كه ده‌نگۆ و كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه، بریتین له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یاریزان سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند، كه له دوای به‌شداریكردنی له مۆندیالی لاوان پێشكه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه‌ی له ئۆڵمپیادی ئه‌سینای 2004 له گه‌ڵ هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د و حوسێن سه‌عید و عه‌دولخاڵق مه‌سعود، پێشكه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و دیمانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێكه‌وت له‌گه‌ڵ شتانگای ئه‌ڵمانی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تۆماری ده‌كات، كاتێك به رێكه‌وت له شه‌قامه‌كانی بازاڕی هه‌ولێر ده‌یبینێت و دواتر رازی ده‌كات تا به‌رنامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بكات، تۆماركانی بالیسانی نزیكه‌ی 300 كاسیه‌تی ڤیدیۆی له جۆری ( V H S( ده‌بیت، ئێسته‌ش وه‌ك بێژه‌ری وه‌رزشی له كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده به‌رده‌وامه..

