ئاگری بێ دووكەڵ

حەمەسەعید حەسەن

فێمینیزم کاردانەوەی ئەو سیســـتەمە بابســـالارییە بوو، نزم ســـەرنجی ژنی دەدا. بزاڤی ئافرەتان ســـەرەتا هەندێک داخوازیی یاســـایی هەبوو، وەک: مافی دەنگدان و دابینکردنی بارودۆخێکی دادپەروەرانە بۆ ژنانی کرێکار. ئافرەت لە هەموو بوارێکدا، دووچاری جیاکاری دەبووەوە، وێڕای هۆکاری چینایەتی، لەبەر هۆکاری ڕەگەز و ڕەچەڵەک و ڕەنگی پێستیش ســـتەمی لێ دەکرا، لە ماڵیشـــدا، “پیاو بۆرژوا و ژن پرۆلیتار بوو.” ســـیمۆن دو بۆڤوار دەیگوت: “ئینســـان وەک ژن لە دایک نابێت، ئـــەوە هەلومەرجی کۆمەڵایەتییە دەیکات بە
ژن.”
ســـەرهەڵدانی فێمینیزم لە دونیای ئیســـلامدا، مێژوویەکی کۆنی نییـــە، هاوزەمانە لەگەڵ بزاڤی دژایەتیکردنی جیاکاریی ڕەگەزیدا. ژنانی موســـوڵمان لە ئەفریکا، دەیانویست سوود لە دەســـتکەوتەکانی بزاڤی ژنان وەربگرن، بەبێ ئەوەی زیان بە ئازادیی ئایینییان بگات، فێمینیزمێکیان دەویست ئیسلامی بێت. ژنانێکیش لە دونیای ئیسلامدا هەبوون، دەیانگوت: ژن ئـــازاد نابێت، ئەگەر لە ئایین ڕزگاری نەبێت، ئاخر پێیان وابوو، هیچ دینێک بە چاوی
ڕێزەوە سەرنجی ژن نادات و ئایین سەرچاوەی باوکسالارییە.
ژنانێکی موســـوڵمان هـــەن، وای بۆ دەچن، دەقـــە پیرۆزەکان لە دژی ژنـــان نین، بەڵام لێکدانـــەوەی خراپیان بۆ کراوە و لـــە ڕوانگەی دژەژنەوە لێک دراونەتەوە. ژنانێکی دیکەی موســـوڵمان هەن، وەک فێمینیســـتەکانی خۆرئاوا دەفکرن و دەڵێن: نابێت ئایین تێکەڵی کایە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە ببێت، پێویســـتە هەر تایبەت بێت بە ســـرووتە دینییەکان. فێمینیســـتانی ئیسلامی پێیان وایە، ئایین بابسالارانە لێکدانەوەی بۆ کراوە، پێویستە ئەو لێکدانەوانە بەشـــێوەیەک ڕاست بکرێنەوە، لەگەڵ چەمک و بەها ڕاستەقینەکانی قورئان و دادپەروەریی خواییدا بگونجێن، تا ژن وەک ئینســـانێک هەم ماف و شـــکۆی پارێزراو بن و هەم ناسنامە ئیسلامییەکەیشی. فێمینیستی ئیسلامی پێی وایە: ژن بۆ ئەوەی فێمینیست بێت، پێویســـتی بـــەوە نییە ئایین ڕەت بکاتـــەوە، وەک چۆن بۆ ئـــەوەی باوەڕدار بێت،
پێویستی بەوە نییە فێمینیزم ڕەت بکاتەوە.
زۆرینەی فێمینیستان، ئیدی لە خۆرئاوا بن یان لە خۆرهەڵات، وای بۆ دەچن ئایین بەگشتی دژی ئازادیی ژنانە، یان لای کەم، ئایین بۆ چەســـپاندنی چەوســـاندنەوەی ژن، بابسالارانە لێکدانەوەی بۆ کراوە. نەوال ســـەعداوی دەیگوت: “کێشـــە لە تێکســـتە دینییەکاندایە، لە لێکدانەوەیاندا نییە.” تەســـلیمە نەسرینیش دەڵێت: ” دینێک نییە وا هەڵسوکەوت لەگەڵ ژندا بـــکات کە ژنیش زیندەوەرێکە یەکســـانە بە پیاو.” عەلمانییـــەکان پێیان وایە، هیچ لایەنێکی هاوبەش لەنێوان ئیســـلام و فێمینیزمدا نییە، سەلەفییەکانیش دەڵێن: فێمینیزم دژ بە ڕێنوێنییەکانی ئیســـلامە و ئەو گومانانەیش ڕەت دەکەنەوە، گوایە لێکدانەوەی هەڵە
بۆ دەقی پیرۆز کراوە.
سەلەفییەکان بە ژن دەڵێن: بۆ ئەوەی ژنێکی چاک بیت و لە بازنەی ئیسلامدا بمێنیتەوە، پێویســـتە ئەو لێکدانەوانە پەســـەند بکەیت لە ڕوانگەی پیاوەوە بۆ دەقی پیرۆز کراون و ئارەزوومەندانەیش بەوە قایل ببیت کە (پیاوان ســـەروەری ژنانن.) فێمینیستە ئیسلامییە گەشبینەکان پێیان وایە، ئەگەر سەرلەنوێ لێکدانەوە بۆ دەقی پیرۆز بکرێت، لێکدانەوەیەک
خاڵی لە تێڕوانینی باوکسالارانە، ژنانی موسوڵمان دەست لە ملی یەکسانی دەکەن.
(*) سوودم لە ڕاپۆرتێکی بی بی سی وەرگرتووە

ھەواڵی زیاتر