بزانە دوایین زانیاری لەبارەی وەرگرتنی پارەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان چییە؟

ڕوونکردنەوەیەک بۆ وەرگرتنی پارە لەو ئۆتۆمبێلانەی لە ناو بازاڕ لەسەر شەقام ڕادەگیرێن.

بەپێی زانیاریەکان پڕۆژەکە تاوەکوو ئێستا لە لایەن وەزارەتی شارەوانی پەسەند نەکراوە، جۆرێک لێکتێگەیشتن هەیە لە نێوان کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی ئەو کارە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی کە ئامانج لێی کۆنتڕۆڵکردنی شەقامەکانی بازاڕ و ڕێکخستنەوەیەتی.
پارە لە هەموو شووێن و شەقامێک وەرناگیرێ تەنیا لەو شووێنانە وەردەگیرێ کە دیاری دەکرێن و لەلایەن کۆمپانیاوە کامێراو ئامێری دیاریکردنی کات بۆ ئۆتۆمبێلەکان دیاری دەکرێ، کە ئەوەش بەپێی سەرچاوەی زانیاری دەبێتە هۆی ڕێکخستنی جوڵەی ئۆتۆمبێل لەناو بازاڕ و کاتی مانەوەی لە شەقامە سەرەکیەکانی سەنتەری شار نەک پارە وەرگرتن لە شووێنی ئاسایی و ڕێگە پێدراوی یاسایی.

ھەواڵی زیاتر