ئاماری نوێی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە زیاتر لە هەزارو 500 توشبوی نوێ تۆماركراون و هاوكات ژمارەی مردن كەمی كردوەو تەنها دو توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت هەزارو 518 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتربوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك كە هەزارو 542 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 287 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە سلێمانی، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ھەواڵی زیاتر