بارزان ئەکرەم – هەولێر
سواره محه‌مه‌د، پاڵه‌وان یاریزانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قوڕسایی، له 1982 له هه‌ولێر دایك بووه، خاوه‌نی 10 ملوانكه‌ی زێڕ و 9 زیو و 5 بڕۆنزه، باشترین یاریزانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بووه له 2007، له ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه، ده‌چێته بنكه‌ی وه‌رزشی سێتاقان، كه نزیك بووه له ماڵی ئه‌وانه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌موو خێزانه‌كه‌ی پاڵثشتی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت خوشكێكی كه ئێسته له ژیان نه‌ماوه زۆر پاڵپشتی كردووه.
سواره به‌هۆی به‌هێزی و ده‌ستكه‌وته‌كانییه‌وه، هه‌موو كات تووشی ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه ده‌بوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ململانێیه هێنده‌ی دیكه سواره‌ی به‌هێزتر ده‌كرد، وای لێ ده‌كرد، زیاتر هه‌وڵبدات و مه‌شق بكات، سواره به‌شداری پاڵا‌وتنه‌كانی ئاسیا ده‌كات و پلیتیكی گه‌یشتن به ئۆڵمپیكی په‌كین ده‌بڕێت، به‌ڵام به‌ر شه‌پۆڵی خیانه‌ت و فێڵكردن ده‌بێته‌وه، ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌یه‌ی له‌بار ده‌به‌ن.
چونكه كه كاتی سه‌فه‌ركردن بۆ وڵاتی چین دێت له 2008، داوا له سواره ده‌كه‌ن پاسپۆرته‌كه‌ی بهێنێ تا گه‌شت بكات، هیچ وه‌ڵامێكی ناده‌نه‌وه تا رۆژی گه‌شتكردنه‌كه، ئه‌و رۆژه بانگی ده‌كه‌ن، كه شاندی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵیمپیی عێراق خه‌ریكی گه‌شته‌كه‌ن بۆ چین، به‌پرسێكی لێژمنه‌ی ئۆڵیمپیی عێراق، كه كورده به سواره ده‌ڵێت: به‌یانی به‌دوای ئێمه‌دا وه‌رەوه، دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و بەرپرسه خۆی له شوێنی سواره گه‌شتی بۆ وڵاتی چین كردووه، هۆكار بووه، بۆ بێبه‌شكردنی پاڵه‌وانه‌كه‌ی كوردان، ئه‌مه ده‌بێته شۆكێكی گه‌وره بۆ سواره و به‌ره‌و دۆخێكی دژواری ده‌بات.
ئاخر سواره ماوه‌ی ساڵیك بوو، مه‌شق و راهێنانی ده‌كرد، تا له پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كه‌ی جیهان له شاری په‌كین، نازناوێكی گه‌وره بباته‌وه، یه‌كێك له پله كانی پێشه‌وه له كێشی خۆی مسۆگه‌ر بكات، رۆژانه به خه‌یاڵیدا ده‌هات چۆن و كه‌ی ئه‌و ده‌سته‌كه‌وته گه‌وره‌یه به‌ده‌ست بهێنیت، كه‌چی حه‌زی به‌رپرسانی وه‌رزشی خه‌ون و ئاواتی پاڵه‌وانێكی گه‌وره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی قوڕساییان له‌ناو برد.
به‌شێویه‌ك له شێوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌ری زۆر به‌سه‌ر یاریكردنه‌كه‌ی سواره‌وه ده‌بێت، تا له 2013 ، به یه‌كجاری ماڵئاوایی له یاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسن ده‌كات، ئه‌وه یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانی كوردانه بووته قوربانی ده‌ستی به‌ره‌پره‌سه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان و عێراق، ئێسته له وڵاتی ئۆكراینا ده‌ژیت.

