رۆژنامەی ھەولێر

دهۆک دوای بوون بە پاڵەوانبوونی جامی عێڕاق، بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا ٢ دەکات

دهۆدوای ئەوەی یانەی دهۆک بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی جامی عێڕاق، بڕیار وایە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا ٢ بکات، لەلایەکی تر ئەرکان مەنسور کاپتن و سەرکردەی یانەی ئاکرێ دوای چەند ساڵ یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی رومادییەوە کرد.

یانەی دهۆک بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکات
دهۆک بۆیەکەمجار لە مێژوودا جامی عێراقی بەدەستهێنا، لە یاریی کۆتایی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە زاخۆی بردەوە.
لە یاریی کۆتایی جامی عێراق کە لە یاریگای شەعب لە بەغدا بە ئامادەبوونی نزیکەی ٤٠ هەزار هاندەری دهۆک و زاخۆ بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی لە کاتی ئاسایی و دوو نیوەی زیادکراو بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، دهۆک بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بە ئەنجامی ٥-٣ لە زاخۆی بردەوە
دهۆک بۆ یەکەمجار جامی عێراقی بەدەستهێنا و بووە یەکەم یانەی کوردستان لە مێژوودا ئەم جامە بەرز بکاتەوە، دوای بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، ئەمە دووەم نازناوی هەڵۆیەکانی چیا بوو لەم وەرزە، دهۆک بە بەدەستهێنانی جامی عێراق، بلیتێکی بەشداریکردنی لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ٢ مسۆگەرکرد. لەلایەکی ترەوە هەر سەبارەت بەبەشداری کردنی لە خولی یانە پاڵەوانەکان، تا ئێستا یانەکە ڕێگەپێدانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیای وەرنەگرتووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوو شاندێکی فیدراسیۆنەکە سەردانی یاریگەی دهۆک دەکات، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بۆ یاریگای یانەکە، لە ئەگەری بەشداریکردنی هەڵۆیەکان لە پاڵەوانیەتیەکە، رەنگە رووبەڕووی یانەی نەسری سعودی ببنەوە، کە یەکێکە لە یانە بەشداربووەکان.
کاپتنی ئاکرێ، یانەکەی جێ هێشت
دوای چەند ساڵ یاریکردن لە ریزەکانی یانەی ئاکرێ، دواجار کاپتنی ئەو یانەیە ماڵئاوایی کرد

ئەرکان مەنسوور کاپتن و سەرکردەی یانەی ئاکرێ، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نوسیویەتی: هەموو دەستپێکێک، کۆتایی هەیە، سوپاس هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پاڵپشتیان کردووم، لەهەر شوێنێک بم ئەوەی بتوانم دەیکەم، هەرچەندە وەرزی ڕابردوو ئەرکان پەیوەندی بە یانەی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کرد، بەڵام هەر زوو گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە، دوای جێهێشتنی ئاکرێ ئەرکان پەیوەندی بە یانەی ڕومادیەوە کرد، بۆ ورزی نوێی خولی نایابی عێراق ڕومادی گرێبەستیان لەگەڵ ئەو هێرشبەرەی ئاکرێ ئاکرێ واژۆ کردووە، بە چوونی ئەرکان مەنسور بۆ یانەی رومادی ژمارەی یاریزانە کوردەکان لەو یانەیە دەبێتە پێنج یاریزان کە پێشوتر چۆمان ئەحمەد و شوانە مەحمود و زیاد ئەحمەد و دانەر جەلال گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئەو یانەیە نوێکردە.
ئەرکان مەنسوور لە وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لەگەڵ یانەی ئاکرێ توانی بۆ یەکەمین جار ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان و خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەیش وەرگرت..