ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو بابەتی رۆیشتنی ڤینسیۆس و رۆدریگۆ لە ریال مەدرید هەموولایەكی شۆك كرد. جگە لەوەش دەنگۆیەكی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی لویز ئێنریكی و جواو نێڤێس بە توندی سزا بدرێن.
بە فەرمی ڤاسكێز ماڵئاوایی لە ریال مەدرید دەكات
لوکاس ڤازکێزی دوایین رۆژەکانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید تێدەپەڕێنێت و بڕیارە سبەی پێنجشەممە، بە یەکجاری ماڵئاوایی لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بکات.
رادیۆی کۆپێ ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، چارەنوسی لوکاس ڤاسکێزی بەرگریکاری یانەکەی یەکلایی کردووەتەوە و گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ ناکرێتەوە، بۆیە بڕیاروایە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، لە مەڕاسیمێکدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ماڵئاوایی لە یاریزانەکەی یانەکەیان بکرێت. ڤاسکێز دەنگۆیەک هەیە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە خولی ئەمریکی یاخود خولی سعوودی بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.
لوکاس ڤاسکێز بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید کرد، ئەو یاریزانە ماوەی 10 ساڵ بە درێسی شایانەكانی مەدرید یاریی كرد.
سزایەكی قورس چاوەڕێی ئێنریكی دەكات
سزایەکی قورس چاوەڕێ لویس ئێنریکێ راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان و جواو نێڤێس ناوەڕاستکاری یانەکە دەکات.
ماڵپەری فتبۆل ئیسپانا بڵاویکردووەتەوە دوای یارییەکەی نێوان پاریس سانجێرمان و چێڵسی، لە فاینەڵی مۆندیالی یانەکان، لویس ئێنریکێ راهێنەری یانە فەڕەنسیەکە، بە شێوەیەکی دوور لە گیانی وەرزشی رووبەڕووی جواو پێدرۆ هێرشبەری یانە ئینگلیزیەکە بووەوە، بۆیە لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان فیفا، لێکۆلینەوە لەسەر رووداوەکە دەکات و بە ئەگەرێکی زۆر لویس ئێنریکێ، رووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە. سەرچاوەکە بلاویشی کردەوە جواو نێڤێزیش بەهۆی کارتە سوورەکە، رەنگە رێگەی پێنەدرێت بەشداری یاری سوپەری ئەوروپا بەرامبەر تۆتێنهام بکات.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە پێدەچێت سزایەکەی لویس ئێنریکێ راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان دوو یاری بۆ دوازدە یاری بێت و هەفتەی داهاتووش فیفا بڕیاری کۆتایی لەبارەی روداوەکە دەدات.
“ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ لە ریال مەدرید دەڕۆن”
فرانسوا گالاردۆ رۆژنامەنوسی ئیسپانی ئاشکرای کرد، رۆدریگۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریاڵ مەدرید، بەهۆی پشتگوێ خستنی لەلایەن چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر، دڵگرانە و بڕیاریداوە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبهێلێت، پێشتریش دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە کە چەند یانەیەک هەوڵ بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ دەدەن.
لەلایەکی دیکەوە ئەو رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویشی کردەوە، لە پاڵ رۆدریگۆ، ڤینیسیۆس جونیۆری هاونیشتیمانیشی ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و پێدەچێت کێشەی ئەو یاریزانە، مووچەکەی بێت کە یانەکەی رەتیکردووەتەوە مووچەکەی زیاد بکات.
ئەمەش لە كاتێكدایە ڤینیسیۆس جونیۆر هێشتان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید، لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتە رێکەوتن.
ماریۆ کۆرتیگانا رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ماوەیەکی زۆرە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، لەو هەوڵی ئەوەدان گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەیان نوێ بکەنەوە، بەڵام هەردوولا تاوەکو ئێستا نەگەیشتونەتە هیچ رێککەوتنێک. هۆکاری رێکنەکەوتنەکەش بۆ داواکاری یاریزانە بەڕازیلیەکە دەگەڕێتەوە، چونکە ئەو یاریزانە داوای کردووە، مووچەی ساڵانەی لە 20 ملیۆنەوە بۆ سی ملیۆن یۆرۆ زیاد بکرێت، ئەمەش لە لایەن ریال مەدریدەوە رەتكراوەتەوە.
ڤینیسیۆس هاوینی ساڵی 2027 واتە دوو ساڵی دیکە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی دێت، بەڵام یانە شاهانەکان پەشیمان بوونەتەوە لەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2030 نوێ بکەنەوە، دەنگۆیەکیش هەیە یانە سعوودیەکان ئامادەن ئەو یاریزانە بە پارەیەکی خەیاڵی بگوازنەوە ریزەکانیان.

