هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان چەند یانەیەک سێیەم بردنەوەیان تۆمار کرد و لە پێشەنگی یانەکان مانەوە، بڕیاریش وایە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەئەنجامدانی 8 یاری لە کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە گەڕی پێنجەمی خولەکە بەڕێوەبچێت.
ئەنجامی یارییەکانی گەڕی چوارەم
لەگەڕی چوارەمدا لاوانی سیروانی نوێ لە کۆمەڵەی دووەمدا سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەکی تۆمار کرد و بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لەیانەی بابانی بردەوە و لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، هەر لەو کۆمەڵەیە خاک بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە بازیانی بردەوە، لە کۆمەڵەی سێیەمدا کفری بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە شۆریجەی بردەوە، شێروانە بە شەش گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە دەربەندیخانی بردەوە، لە کۆمەڵەی پێنجەمدا پێشمەرگەی هەولێر بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە ئاراراتی بردەوە، پیشەسازی بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر لە لاوانی رواندزی بردەوە، لە کۆمەڵەی شەشەم هەولێر بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە سۆرانی بردەوە، هەندرێن بە حەوت گۆڵی بێ بەرانبەر لە شەقڵاوەی بردەوە.
ریزبەندی یانەکان دوای گەڕی چوارەم بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١- زاخۆ – ٣ یاری ٩ خاڵ
٢- ئاکرێ – ٣ یاری ٦ خاڵ
٣- تەناهی – ٣ یاری ٣ خاڵ
٤- سێمێل – ٣ یاری سفر خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١- سیروانی نوێ – ٣ یاری ٩ خاڵ
٢- خاک – ٣ یاری ٦ خاڵ
٣- چەمچەماڵ – ٣ یاری ٦ خاڵ
٤- بابان – ٤ یاری ٣ خاڵ
٥- بازیان – ٣ یاری سفر خاڵ
کۆمەڵەی سێیەم:
١- کفری – ٤ یاری ٨ خاڵ
٢- شۆرجە – ٣ یاری ٦ خاڵ
٣- شێروانە – ٣ یاری ٤ خاڵ
٤- رزگاری – ٣ یاری ٣ خاڵ
٥- دەربەندیخان – ٣ یاری ١ خاڵ
کۆمەڵەی چوارەم:
١- رانیە – ٣ یاری ٥ خاڵ
٢- قەڵادزێ – ٣ یاری ٤ خاڵ
٣- کۆیە – ٣ یاری ٣ خاڵ
٤- چوارقوڕنە – ٣ یاری ٢ خاڵ
کۆمەڵەی پێنجەم:
١- پێشمەرگەی هەولێر – ٣ یاری ٩ خاڵ
٢- پیشەسازی – ٣ یاری ٦ خاڵ
٣- ئارارات – ٤ یاری ٥ خاڵ
٤- رواندز – ٣ یاری ١ خاڵ
٥- زانکۆی جیهان – ٣ یاری ١ خاڵ
کۆمەڵەی شەشەم:
١- هەولێر – ٣ یاری ٩ خاڵ
٢- هەندرێن – ٣ یاری ٦ خاڵ
٣- برایەتی – ٣ یاری ٦ خاڵ
٤- سۆران – ٤ یاری ١ خاڵ
٥- شەقڵاوە – ٣ یاری ١ خاڵ
پێنجشەممە گەڕی پێنجەمی یارییەکان دەکرێن
ڕۆژی پێنجشەممە لە یەک کات و لە کاتژمێر ٥:٠٠ خولەک لە شاروشارۆچکە جیاوازەکان ٨ یاری لە گەڕی پێنجەم و کۆتا گەڕی قۆناغی یەکەمدا بەمشێوەیە بەڕێوەبچن:
کۆمەڵەی دووەم:
(سیروانی نوێ، بابان، چەمچەماڵ، بازیان، خاک)
گەڕی پێنجەم: بازیان – سیروانی نوێ – یاریگەی بازیان
چەمچەماڵ – چەمچەماڵ – یاریگەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ چاوەڕوانە
کۆمەڵەی سێیەم:
(شێروانە، دەربەندیخان، رزگاری، کفری، شۆرجە)
گەڕی پێنجەم: دەربەندیخان – شۆرجە – یاریگەی دەربەندیخان
رزگاری – شێروانە – یاریگەی رزگاری
کفری چاوەڕوانە
کۆمەڵەی پێنجەم:
(پیشەسازی، ئارارات، رواندز، پێشمەرگەی هەولێر، زانکۆی جیهان)
گەڕی پێنجەم: پیشەسازی – پێشمەرگەی هەولێر – یاریگەی پیشەسازی
زانکۆی جیهان – رواندز – یاریگەی زانکۆی جیهان
ئارارات چاوەڕوانە
کۆمەڵەی شەشەم:
(هەولێر، سۆران، برایەتی، هەندرێن، شەقڵاوە)
گەڕی پێنجەم: شەقڵاوە – هەولێر – یاریگەی شەقڵاوە
برایەتی – هەندرێن – یاریگەی برایەتی
سۆران چاوەڕوانە
سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر ٥:٠٠ بەڕێوەدەچن، لەدواین بڕیاریدا وەک ئاسنکارییەک بۆ یانەی بەشداربووەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریداوە هەر یانەیەک دەتوانێت، ٥ یاریزان دەتوانێت لە تیپی پێشکەوتوان بگوازێتەوە بۆ تیپی لاوان، یان بۆ یانەیەکی تر یاری بکات، بەمەرجێک لە تیپی پێشکەوتوان لە خولەکانی نایاب و پلە یەکە و پلە دووی کوردستان یاری نەکردبێت.

