رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانیی فەڕەنسا دەکات

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 14ی تەمموزی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەشداریی لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

لەو مەراسیمەدا کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ساز كرابوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.