رۆژنامەی ھەولێر

لە هاویناندا چۆن كۆرپەكەت لە گەرما دەپارێزیت؟

ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر

 

لە وەرزی هاویندا کۆرپەکەت پێویستی بە چاودێرییەکی ورد هەیە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی نەخۆشی و کێشەی تەندروستی نەبێت، تا دڵنیا بیت کە هاوینێکی خۆش و تەندروستیان لەگەڵ بەسەر دەبەیت، لێرەدا گرنگترین ئامۆژگارییەکان دەخەینە ڕوو بۆ چاودێریکردنی کۆرپەکەت لە هاویندا.

* لە وەرزی هاویندا پێویستە گرنگی بە پێستی منداڵەکەت بدەیت و دڵنیا بیت لەوەی بەردەوام شێدارە. ئەوان تووشی زۆرێک لە کێشەکانی پێست دەبن، بەتایبەتی ئەوانەی بەهۆی پەڵەی دایبیەوە دروست دەبن، کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، خراپتر دەبێت. لێرەوە گرنگی گۆڕینی دایبی زۆرجار و شێدارکردنی پێست و خۆشۆردنی ڕۆژانە. جگە لەوەش دوور بکەوەرەوە لە وكرێمانەی زیان بە پێستی منداڵەکەت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەستیاری.
* ئەگەر منداڵەکەت تەمەنی لە شەش مانگ زیاتر بوو لە وەرزی هاویندا، پێویستە چاودێرییەکی گونجاوی بۆ بکەیت. بەردەوام شلەیان بۆ دابین بکە بەتایبەت ئاو، بۆ ئەوەی شێی پێویست لە جەستەیاندا بپارێزێت و لە وشکبوونەوەیان بپارێزێت بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی و بەرکەوتنیان بە تیشکی خۆر.
* بەرگری کۆرپەکەت هێشتا تاڕادەیەک لاوازە، بۆیە پێویستیان بە چاودێری و گرنگیدانێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بەرکەوتنی شوێنی تووشبوو یان ئەو شوێنانە نەبێت کە ڤایرۆسەکان تێیدا بڵاودەبێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا دڵنیابە لە پیاسەکردن لە شوێنە قەرەباڵغەکان، ئەو شوێنانەی کە ئاژەڵەکان تێیدا دەسووڕێنەوە، یان ئەو شوێنانەی پڕن لە دوکەڵ. شوێنی گشتی کراوە وەک پارکە گشتیەکان هەڵبژێرە.
* یەکێک لە گرنگترین ئامۆژگارییەکان کە یارمەتیت دەدات لە هاویندا چاودێری کۆرپەکەت بکەیت ئەوەیە کە ئاگاداری ئەوە بیت کە ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆر نەکەوێت بەتایبەت لەسەر سەری. بەڵکو پێویستە بە کڵاوێکی گونجاو و جلوبەرگی پێویست بیانپارێزیت بۆ ئەوەی لە گەرمای توندی دەرەوە بیانپارێزیت. هەروەها دڵنیا بە کە عەرەبانەی منداڵەکەت کەڤەرێکی هەیە کە لە خۆری سووتێنەر دەیپارێزێت.