رۆژنامەی ھەولێر

هۆشیار زێباری: حکوومەتی سوودانی خۆی لە خەرجکردنی مووچە دەدزێتەوە

هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: خۆدزینەوەی حکوومەتی سوودانی لە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بە خستنەناوی هەرێمی کوردستان لە وردەکاری تەکنیکی، هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ خۆدزینەوە لە پابەندییە دەستوورییەکان و مافی یەکسانی هاووڵاتیبوون.
کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان و وەزیرەکان و لیژنەکان، خزمەت بە دواخستنەکە دەکات، سەرەڕای ئەوەی سوودانی خۆی، دەسەڵاتی تەواوی هەیە دەستبەجێ مووچە خەرج بکات