رۆژنامەی ھەولێر

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چۆنیەتى بەهێزکردنى جووڵەی بازرگانی و دۆخی بازاڕ و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان تاوتوێ كر

بە ئاماده‌بوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. محه‌مەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سەروەر که‌مال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، لە ئۆفیسی سەرەکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە هەولێر، بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشە و گرفتى ئابووری و بەهێزکردنى جووڵە و ڕه‌وشی بازرگانی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ خاوەن کۆگا و گارگه‌کانی بواری خۆراک ئەنجامدرا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكی خرایە سەر ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى جووڵەی بازرگانی و دۆخی بازاڕ و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و چۆنیەتی دۆزینەوەی ڕێگاچارەى گونجاو بۆ كێشە ئابووری و بازرگانییەکان.