مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (یەکی موحەرەم)سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و لهو بۆنهیهدا جەخت لهسەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و پتەوترکردنی گیانی لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیریی و هاوئاهەنگی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەکاتهوه.”
ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانه:
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و مایەی کۆتایی هاتنی کێشە و ئاڵۆزیەکان بێت.
لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و پتەوترکردنی گیانی لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیریی و هاوئاهەنگی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی موحەرەمی ۱٤٤۷ی کۆچی
۲٦ ی حوزەیرانی ۲۰۲٥ی زایینی

