رۆژنامەی ھەولێر

ئایا بەکارهێنانی مۆبایل کار دەکاتە سەر کۆرپەلە؟

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

د. پۆیلە حەبیب زەنگەنـە دکتۆرا لە نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی لە بارەی بەکارهێنانی مۆبایل و کاریگەری لەسەر کۆرپە چەند زانیارییەك دەخاتە ڕوو. ئاماژە بەوەش دەدات ڕۆژانە مۆبایلەکەت بەکاردەهێنیت، بەڵام بیرت لەوە کردۆتەوە کاریگەری لەسەر کۆرپەکەت هەبێت؟

د. پۆیلە حەبیب ڕوونی دەكاتەوە كە: هەرچەندە تا ئێستا توێژینەوەکان هیچ زیانێکی ڕاستەوخۆیان پشتڕاست نەکردۆتەوە، بەڵام شارەزایان پێشنیاری وریایی دەکەن:
1-بەرکەوتنی تیشک: مۆبایلەکان تیشکی نائایۆنیزەیی ئاستنزم دەردەکەن، کە هەرچەندە [زیانی نەسەلمێنراوە] بەڵام نیگەرانییەکان لەبارەی کاریگەرییە ئەگەرییەکان لەسەر گەشەکردنی مێشکی کۆرپەلە لە کاتی بەرکەوتنی درێژخایەندا دروست دەکات.
2- خەوزڕان: زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایل [بە تایبەت پێش خەوتن] کاریگەری دەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی میلاتۆنین و کوالێتی خەو، ئەمەش بۆ دووگیانییەکی تەندروست زۆر گرنگە.
3-زیادبوونی فشار و دڵەڕاوکێ: پەیوەندی بەردەوام و بەکارهێنانی سۆشیال میدیا دەتوانێت ئاستی فشار بەرز بکاتەوە، ئەمەش ڕەنگە کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروونی دایکان و گەشەکردنی کۆرپەلە ببێت
د. پۆیلــە حەبیـب ئامۆژگاریی دایكان دەكات كە:
1-بەکارهێنانی مۆبایل کەم بکەرەوە، بەتایبەتی پێش خەوتن.
2- با لە کاتی پشوودان یان خەوتندا بە دەمدا نەکەوێت.
3-کۆرپەکەت شایانی ژینگەیەکی ئارام و سەلامەتە بۆ گەشەکردنی.