بەردۆلین هەولێری پڕکرد لە موزیک

شیڤان شێرزاد – هەولێر

کۆنسوڵخانەی وڵاتی چیک بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، کۆنسێرتێکی گۆرانی و موزیکی بۆ گروپی بەردۆلین لە هۆڵی پێشەوا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆنسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ساز کرد.

کۆنسێرتەکە بەشێک بوو لە نیشاندانی کولتووری وڵاتی چیک و موزیکی ڕۆژئاوایی.
کونسێرتەکە لە لایەن (كارێل كۆرتانێك)، كۆنسوڵی گشتیی وڵاتی چیک لە هەولێر ڕێکخرابوو، چەپکێک ئاواز و گۆرانیی ڕەسەنی ئەو وڵاتەیان پێشکەشکرد.
هەروەها درامایەکی تایبەت نووسراوە لەسەر شانۆی ئەو وڵاتە و لە داهاتوو کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت.
لە کۆتایی کۆنسێرتە هونەرییەکەش چەپكێک گوڵی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر پێشكەش بە ستافی كۆنسێرتەكە كرا.