رۆژی چوارشەممە 28ی ئایاری 2025 لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.