به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر هاووڵاتییانی ئاگاداركرده‌وه كه له كاتی گه‌شتكردن بۆ ناو به‌فر ڕه‌چاوی چه‌ند خاڵێك بكه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: هاوشاریانی خۆشەویست، لە کاتی گەشتەکانتان بۆ ناوچەکانی بەفری لێ باریوە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:-
1. لە شەقامە سەرەکییەکان دوورمەکەونەوە بە ئۆتۆمۆبیلەکانتان چونکە تووشی گیربوون دەبن.
2. ئەو ڕێگایانەی برایانی پۆلیسی هاتووچۆ دیاری دەکەن کە سەڵامەتن، کاتەکانی خۆتانی لێ بەسەر بەرن.
3. دڵنیابن لە ئۆتۆمۆبیلەکانتان ئینجا گەشت بکەن بە تایبەت تایەکان كه ئەنتی فرێز بێت.
4. مەچۆرە ئەو شوێنانەی کە شارەزایت لێی نییە و دوورە دەستن.
5. وریابە لەو شەقامانەی دیاردەی بەستن و شەختەی لێیە، چونکە ئۆتۆمۆبیلەکەت کۆنترۆلی نامێنێت.
6. هەوڵبدە پێش ڕۆژئاوابوون بگەڕێیتەوە، چونکە لە شەو پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن لەم ناوچانە.
7. باشترە گرووپەکانی شاخەوانی تا ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا گەشتەکانیان ئەنجام نەدەن بۆ سەلامەتی خۆیان.
8. وریابن لە خلیسکان، چونکە هەر بەربوونەوەیەک شکانی دەست و قاچی لێ دەکەوێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک خواست و جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە هەر بارودۆخ و ڕوووداوێکدا بە زووترین کات پەیوەندی بە ژمارە 115بکەن.

