ئەمینداری ئەنجوومەنی هۆزەکانی عەرەبی رایدهگهێنێت، جیاوازییەکی گەورە له بوارەکانی ئاسایش و ئابووری و شارستانییەتی و سەربازی له نێوان ئیدارەی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتی بەغدا هەیه، پێشوازییە شاهانەکەی ئیماڕاتی عەڕەبی-ش له سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، زۆر ئاماژە لە خۆ دەگرێت.
شێخ سائیر ئەلبەیاتی ، ئەمینداری ئەنجوومەنی هۆزەکانی عەرەبی تایبەت به کوردستان تی ڤی رایگهیاند: سەردانی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئیماڕاتی عەڕەبی و پێشوازییە شاهانەکەی زۆر ئاماژە لە خۆ دەگرێت.
ههروهها بەیاتی گوتی :هەموو ڕۆژێک هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتییەکەی ئەوە دەسەلمێنن که پیاوی دەوڵەتن ، ئەمڕِۆ دەبینین له ئاوەدانی و پەیوەندییەکان و کرانەوە بەڕووی وڵاتانی جیهانی و عەرەب ، و شێوازی ئەو پێشوازییانه ، سەلمێنەری ئەوەیه که هێمایەکی بەهێز هەیه له سەرکردایەتییەکی حەکیم ، ئەمەش بۆ هەموو جیهان ڕوون بۆتەوە که چۆن لەلایەن سەرۆک و سەرکردەکانی جیهانییەوە مامەڵه لەگەڵ هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی دا بکەن، ههروهها دەرکەوتووە که هەرێمی کوردستان ڕووئیا و دیدگای بۆ دواڕۆژ هەیه و به گەشبینیەوە دەڕوانێتە چۆنێتی کارکردنی له بوارەکانی وەبەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ئاوەدانی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا.
ئەمینداری ئەنجوومەنی هۆزەکانی عەرەبی گوتیشی : ئیماڕاتی عەڕەبی هەمیشە مامەڵەکانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان وەک دەوڵەت بووەو ئەوان مامەڵە لەگەڵ سیاسەتێکی حەکیمانە دەکەن.
بەیاتی : ئەمڕۆ تێبینی دەکەین جیاوازییەکی گەورە له بوارەکانی ئاسایش و ئابووری و شارستانییەتی و سەربازی له نێوان ئیدارەی هەرێم و دەسەڵاتی بەغدا هەیه .